کۆمپانیای گووگڵ ماوەی چەند ساڵێکە بەرهەمی مۆبایلی نەخستووەتە بازاڕەوە، بەگوێرەی فیدباکی خەڵکی بۆ کۆمپانیاکە مۆبایلەکە هەواداری زۆرە و بەگشتی جێی رەزامەندییه، بەتایبەت پیکسڵ پێنج فرۆشی ژمارەی پێوانەیی شکاند، هەر ئەمەیش وای کردووە به‌كارهێنه‌ران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی گووگڵ پیکسڵ شەش بکەن.
ماڵپەڕی ''
theverge'' ئەوەی خستووەتە ڕوو کە کۆمپانیای گووگڵ بەنیازە مۆبایلی پیکسڵ شەش بخاتە بازاڕەوە، بەڵام کاتی بڵاوکردنەوە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی ئاشكرا نه‌كردووه. هه‌رچه‌نده بەگوێرەی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، لەناو کۆمپانیاکە خۆیه‌وه، "گووگڵ کار لەسەر کامێرایەکی سەیروسەمەرە دەکات بۆ مۆبایلەکەی کە ده‌بێتە جێی سەرسامی".
نهێنی لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەی گووگڵ ئاشکرا بوو
لە بەرهەمەکانی تریشیدا، گووگڵ کامێرای جیاواز و کوالێتی به‌رزی بەکار هێناوە، لە گووگڵ پیکسڵ پێنج کامێراکەی هاوشانی کامێرا بەهێزەکانی دنیایه، بۆیە شارەزایان دەڵێن، "ئەو زانیارییەی لە کۆمپانیاوه دزەی پێکراوە سەبارەت بە کامێراکە، ئەگەری زۆرە هێشتا كوالیتی له‌وه‌ش به‌رزتر بێت". چونکە وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، هەموو کات گووگڵ دنیای سەرسام کردووە.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت، به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌ڕانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج"ـه‌وه دامه‌زراوه، كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكا.
گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بوو به خاوه‌نی یوتیووب و به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.