سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كه‌ركووك ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌ی ده‌نگدانی گوندێكی باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، ئه‌فسه‌رێك كوژراوه و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاندووه، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی گوندی ستیحی سه‌ر به شاره‌دێی ڕه‌شادی باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، پشێویه‌كی زۆر له ناوچه‌كه دروست بووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه تا ئێسته كوشتنی ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی "ڕائید" و برینداربوونی دوو پۆلیسی فیدڕاڵی له شوێنه‌كه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر قوتابخانه‌ی خه‌رتووم كه بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی گوندی ستیحی سه‌ر به شاره‌دێی ڕه‌شادی لێ بوو، له ڕێی چه‌كی نیشانه‌شكێن و بۆردمانی كاتیۆشاوه به ته‌واوی ڕه‌وشی گونده‌كه‌یان ئاڵۆز كرد.
دوای هێرشه‌كه هێزه‌كانی لیو1ی 19ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی كه‌وتنه دوای چه‌كدارانی داعش و ڕاوه‌دوویان نان و زیانی زۆریان پێگه‌یاندن.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی داتا و سندووقه‌كانی ده‌نگدان كه له نێو بنكه‌كه‌ی ده‌نگدانبوون، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمسیۆن هیچ زیانێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌گه‌یشتووه و دوای هێرشه‌كه ده‌سبه‌جێ بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت گوێزراونه‌ته‌وه.