حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناوچه كه‌نارییه‌كان بڕیارێكی ده‌ركردووه، ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازیان هه‌یه و مۆدێلیان له 2005 كۆنتره، ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ وه‌رده‌گرن و بڕی پێنج هه‌زار و 500 بۆ نۆ هه‌زار و 500 دۆلاریان ده‌ده‌نێ و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ده‌گۆڕن بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئاشكرا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بتگرێته‌وه، ده‌بێ له ناوچه كه‌نارییه‌كان بژی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت مۆدێلی 2005 كۆنتر بێت. بڕیاره‌كه 76 زیپ كۆدی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت له ناوچه كه‌نارییه‌كانی كالیفۆڕنیا، بڕه پاره‌یه‌كت ده‌ده‌نێ كه له نێوان پێنج هه‌زار و 500 بۆ نۆ هه‌زار و 500 دۆلاردایه، ئۆتۆمبێله به‌نزین و گازهكهت ده‌گۆڕن بۆ ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی.
حکوومەت ئۆتۆمبێلەکەت بۆ نوێ دەکاتەوە و پارەیشت دەداتێ
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كه‌ناره‌كانی كالیفۆڕنیایه، بۆیه له ئه‌مڕۆوه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و خه‌ڵك ده‌توانن سوودمهندبن له‌م ئۆفه‌ره و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر خه‌رجی حكوومه‌ت بگۆڕن بۆ ئۆتۆمبێلێكی نوێ و كاره‌بایی.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پێش ئه‌و بڕیاره، چه‌ندان بنكه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و ناوچه كهنارییانه كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن له ماڵی خۆیان سیستمی شه‌حنكردنه‌وه دانێن. به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی شوێنه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن له ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و ژینگه‌یش پارێزراو ده‌بێ له‌و دووكه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێل دروستی ده‌كات.