كۆمپانیای سۆنی موژده‌ ده‌داته‌ بەكارهێنەرانی ئایفۆن و گالاكسی

:: PM:10:30:20/10/2016 ‌
كۆمپانیای سۆنی ئاشكرایكرد لەماوەی 18 مانگی داهاتوودا 5 یاری پلەیستەیشن بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان زیاد دەكات.

كۆمپانیاكە ئەوەشی ئاشكراكرد یەكەمجار یارییەكان لە ئاسیا بەردەست دەبن. ئەو یارییانەی بەنیازە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان بیخاتە بەردەست بریتین لە یارییەكانی (Crash Bandicoot, Gran Turismo, Wipeout, Uncharted ).


ئەو یارییانەی كۆمپانیاكە دەیخاتە بەردەست بە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس كاردەكەن. واتە بەكارهێنەرانی هەردوو مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن و گالاكسی دەتوانن سوودمەندبن لێی و یارییەكان داگرن.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای


وشە - عه‌لی سدیق