پێشانگایەكی كتێب دەكرێتەوە

:: AM:09:42:12/10/2021 ‌
ئەكادیمیای كوردی پێشانگایەكی كتێب بۆ گشت چاپكراوەكانی دەكاتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، داشكاندن لە 25% بۆ 50% بۆ سەرجەم چاپكراوەكانی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی تشرینی یەكەم، زیاد نادر لە ئەكادیمیای كوردی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەكادیمیای كوردی پێشانگایەكی كتێب دەكاتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

زیاتر گوتی، ئەو پێشانگایە بەیانییان سەعات 10 تا سەعات پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت و داشكانی 25% بۆ 50%ـی بۆ سەرجەم كتێبەكان دەكرێ‌.

باسی لەوەش كرد، لەو پێشانگایە سەرجەم كتێبە چاپكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی چاپی كردووە، نمایش دەكرێن و شوێنی پێشانگاكەش ناو ئەكادیمیای كوردی دەبێت.

كردنەوەی ئەو پێشانگایە لە كاتێكدایە، ئێستە دۆخی ئابووری هاووڵاتییان بەرەو باشتر چووە و خەڵك جارێكی تر ڕوویان لە خوێندنەوەی كتێب و چاپكراوەكان كردووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد