ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه میلیشیاكان و لایه‌نه‌كانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران به توندی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و لاریشیان نییه له‌وه‌ی په‌نا بۆ چه‌ك و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و توندوتیژی ببه‌ن، له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه.
دیپلۆماتكارێكی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌وباره‌وه به ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندووه، كه به‌هۆی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی شیعه و به‌كارهێنانی چه‌ك له دژی حكوومه‌ت و داووده‌زگه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له به‌غدایه و چاودێری پرۆسه‌ی سیاسی له دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كات، به تایبه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه، چونكه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارن و ئێرانیش نایه‌وێ شه‌ڕی ناوخۆی له نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه دروست ببێ و ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه دروستی كردووه به خێرایی له ده‌ستی بچێت.
ئه‌و دیپلۆماتكاره دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه قائانی هه‌وڵده‌دات نێوه‌ندگیری له نێوان شیعه‌كان بكات و لایه‌نه‌كانی شوێنكه‌وتووی ئێران دووباره له ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له عێراق بگێڕن و یارمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابووری و ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه بده‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكان: ئاماده‌ین هێز بهێنینه سه‌ر شه‌قام و باره‌گه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در بسووتێنین
دوو سه‌رچاوه‌ی ئێرانیش له‌باره‌ی بوونی قائانی له به‌غدا به ئاژانسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه ئێسته قائانی له به‌غدایه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پێشتر حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، كه هیچ به‌رپرسێكی ئێرانی به سه‌ردانی فه‌رمی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نه‌گه‌یشتووه‌ته عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له میدیاكان هاتنی ئیسماعیل قائانیان دووپات كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق بۆ
ڕۆیته‌رز گوتی، گرووپه چه‌كداره‌كان ئاماده‌یی ته‌واویان ده‌ربڕیووه كه په‌نا بۆ توندوتیژی و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ببه‌ن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وا پێویست بكات، بۆ مانه‌وه‌ی میلیشیاكان و لایه‌نه‌كانی سیاسییه‌كانی نزیك له میلیشیاكان له ده‌سه‌ڵات و پاراستنی هه‌ژموونی خۆیان له عێراق.
زیاتر گوتی، ده‌توانین هێزه‌كانمان له شه‌قامه‌كان بڵاوه پێ بكه‌ین و ده‌ست به ناره‌زایی و توندوتیژی بكه‌ین و باره‌گه و بنكه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در له شاره‌كانی عێراق بسووتێنین و كۆتاییان پێ بهێنین.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه پێشتر هادی ئه‌لعامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه قبووڵ ناكه‌ن و به هه‌ر نرخێكیش بێ ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كانیشی به درۆ و ساخته ناوبرد.
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕیش تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دا و ئاشكرای كرد، كه پێویسته هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان بگیرێنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ده‌سكاریكردنی ده‌نگه‌كان بكرێ و ئه‌نجامه‌كان یارییان پێ بكرێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن عامری و تانه‌دانی عه‌بادیش له ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژارن له كاتێكدایه كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ماوه‌ی سێ ڕۆژی خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بده‌ن و به‌ڵگه و هۆی ڕاسته‌قینه‌ی پشت تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كان پێشكه‌شی كۆمسیۆن بكه‌ن، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌یه‌یش ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه ده‌كرێت، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گیراوه و دواتریش ده‌رئه‌نجامی تانه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای دادوه‌ری له كۆمسیۆن په‌سه‌ند ده‌كرێ و بۆ دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق ڕه‌وانه ده‌كرێت.
به‌هه‌ر نرخێك بێ ئه‌نجامه‌كه قبووڵ ناكه‌ن و ئێران ده‌یه‌وێ میلیشیاكان له ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌در بیانخاته به‌ره‌یه‌كه‌وه
هۆشیار زێباری له لیژنه‌ی باڵای كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هۆشداری دا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قام و سوتاندنی باره‌گه‌ی حزبه‌كان ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساتبار به‌سه‌ر دۆخی عێراق ده‌هێنێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به ته‌واوی پاك و بێگه‌رد بوو و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لایه‌نێك ناتوانێ ئه‌نجامی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كه له سه‌رتاسه‌ری عێراق ڕه‌ت بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، فیۆلا فۆن كرامۆن سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێرانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گوتی، هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه برا و ئازادی ده‌ربڕین ڕێزی لێگیراوه و پرۆسه‌كه بێ هیچ گرفتێك به‌ڕێوه چووه و هه‌موو شته‌كان به ئارامی و نه‌رمییه‌وه ئه‌نجام دراون.
زیاتر گوتی، ئێمه به زیاتر له 100 چاو‌دێر، به‌شداری پرۆسه‌كه‌مان كرد و هیچ تێبینی و سه‌رنجێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه و پرۆسه‌كه نییه، بڕیاریشه سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كانی خۆمان له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌شی خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ین، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی و سازدانی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕه‌تی سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه و توانیویه‌تی 73 كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات، له دوای ئه‌میش هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی دێ، كه 40 كورسی بردووه‌ته‌وه، پاشان هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری ئه‌لمالیكی كه 37 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، دواتریش پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی 32 كورسی له ڕیزبه‌ندی چواره‌می قه‌واره براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق داده‌نرێ، كه یه‌كشه‌می ڕابردوو له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه چوو.