هه‌ردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و هاوڕا بوون له‌وه‌ی نابێت ڕێ به هیچ كه‌س و لایه‌نێك بدرێت، ئاژاوه و پشێوی دروست بكه‌ن. بڕیار درا گیراوان ئازاد بكرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13 تشرینی یه‌كه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
له پێوه‌ندییه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك كرا كه له دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی درا به ئامانجی شێواندنی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ شه‌و هێزه‌كانی عێراق، چوونه‌ته سه‌ر ماڵه كورده‌كان و كۆمه‌ڵێك گه‌نج گیران، به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو كرانه‌وه، هێزه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌ت روون كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێ ڕێ به هیچ كه‌س و لایه‌نێك بدرێت، ئاژاوه و پشێوی دروست بكه‌ن و زیان به دانیشتووان و موڵك و ماڵی گشتی بگه‌یه‌نن، بۆیه پێویسته به زووترین كات، كۆتایی به‌و دۆخه ته‌ناهییه نه‌خوازراوه بهێنرێت كه له كه‌ركووك دروست كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ، بڕیاری دا هه‌موو گیراوه‌كانی كه‌ركووك ئازاد بكات.