بەهای دراوی تورکیا دیسان دابەزی

:: PM:04:17:13/10/2021 ‌
نرخی هەر 100 دۆلاری ئەمەریکا گەیشتە 908 لیرە و ئەمەش نزمترین نرخی لیرەیە بەرانبەر دۆلار لە مێژوودا تۆمار کرابێت. سیاسەتی ئەردۆغان و دەستوەردانی سەربازی و سیاسی لە وڵاتانی تر بە گرنگرین هۆکاری پاشەکشەی لیرە هەژمار دەکرێت.

چاودێرانی سیاسی و ئابووری تورکیا گرنگترین هۆکاری دابەزینی نرخی لیرەیان بۆ دەستوەردانی سەربازی تورکیا لە کاروباری وڵاتانی تر گەڕاندوووەتەوە. بەشێکی تر لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوەی لە تورکیا روو دەدات شکستی ئەردۆغانە  و پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە ئەو بە خەڵکی دابوو و لە جیاتی گەشە تورکیا بەردەوام پاشەکشەی کردووە و بەهای دراوەکەشی دابەزیوە.


ئەگەر سەرنج بدرێتە گۆڕانكارییەكانی نرخی لیرە لە بۆرسەی دنیا، لانی كەم لە 13 ساڵی رابردوودا لیرە بەردەوام لە دابەزیندابووە و دابەزینەكەش لەو كاتەوە كە رەجەب تەیب  ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەستی بە فراوانخوازییەكانی كردووە، زیاتر خێرا بووە.

دۆخی نالەباری ئابووری و پاشەكشەی توركیا لە بنەماكانی دیموكراسی بە گرنگترین هۆكاری دابەزینەكە هەژمار دەكرێت.


 كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر بازاڕەكانی دنیا و  سیاسەتە فراوانخوازییەكانی  ئەردۆغان لە لایەك و  دۆخی نالەباری ئابووری ئەو وڵاتە و پاشەكشەی توركیا لە بنەماكانی دیموكراسی لە لایەكی تر بە گرنگترین هۆكاری دابەزینەكە هەژمار دەكرێت.

كەمبوونەوەی جموجۆڵی ئابووری لە توركیا هۆكارە لە پاشەكشەی ئابووری وڵاتەكە. لیرەی توركیا پێشتریش لە ئاكامی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی توركیا كاریگەریی نەرێنی وەرگرتبوو.

لانی كەم لە شەش ساڵی رابردوودا  رەجەب تەیب ئەردۆغان سیاسەتی تاكڕەوانەی پێڕەو كردووە و لە بنەماكانی دیموكراسی و دادپەروەری دوور كەوتووەتەوە. ئەم كارانەی ئەردۆغان بووەتە هۆی تۆراندنی دۆستە رۆژئاواییەكانی و هەر بۆیەش پێوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا سنووردار كردووە.


وشە - سلێمان تاشان