بەغدادی دەبێتە جێگەی مشتومڕی ناو داعش و عێراقیەکانیش

:: PM:10:39:20/10/2016 ‌

وەزیری پێشووی دارایی و بەرپرسێکی گەورەی کوردی، رایگەیاند، سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدای تا ئێستە لە موسڵ ماوە و لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە گەمارۆدراوە.

گووتی، بەپێی زانیاری هەواڵگری باوەڕپێکراو، بەغدای و شارەزایی چاندنی بۆمب فەوزی عەلی لە ناو موسڵ ماونەوە و گەمارۆ دراون لەلایەن هێزە عێراقیەکان کە ئامادەکراون بۆ راوەدوونانی داعش لە موسڵ.

لە درێژەی لێدوانەکەی دەڵێت، پرۆسەی رزگارکردنەوەی موسڵ سەرکەوتوو بووە لەبەر ئەوەی هاوکاریەکی باش هەیە لە نێوان پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق، کە لە 10 گووند لە رۆهەڵاتی شارەکەوە وەدەرنراون.

بە پێی سەرچاوەیەک بۆ کەناڵی سۆمەریە نیوز رایگەیاندوە، داعش گەورەترین هەڵمەتی ریکلامی لە موسڵ دەست پێکردوە بە ئامانجی باوەڕهێنان بە چەکدارەکانی کە بەغدای لە موسڵ ماوە و رای نەکردووە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکرایان هەبێت، ئەوەش گوومانی دروست کردووە لای چەکدارەکان، هەروەها ئەو هێرشەی هێزەکانی عێراق کردوویانە سەر موسڵ و گەمارۆیان داون.

داعش یەکەمجار هەواڵی کودەتایەکی شکستخواردووی بڵاوکردەوە کە لە بەغدای کراوە لەلایەن ژمارەیەک لە چەکدارەکانی داعش بووە.

سەرچاوەکە دەڵێت، کودەتاچیەکان بڵاویانکردۆتەوە بەغدای هەڵاتووە بۆ رەقە، حکوومی ئەو لە موسڵ کۆتایی هاتووە.

لە کۆمەڵکوژیەکدا داعش ئەنجامدەرانی ئەو کودەتاییەی هەمووی گوللەباران کرد لە ناوەڕاستی شاری موسڵ.

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، رۆژی دووشەمم، بڵاوی کردەوە، پرۆسەی ئازادکردنەوەی نەینەوای راگەیاند بۆ رزگارکردنی ئەو شارە لە چەکدارەکانی داعش.

هێزەکانی عێراق لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ماوەی چوار رۆژدا سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە لە چەندین میحوەری شارەکەوە پێشڕەویان کردووە، بەرەو ئەو شارەی سەکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدای خیلافەتی تێدا راگەیاند، کاتێک شارەکە بێ بەرگری کردن کەوتە دەستیانەوە.

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم عەلی بەدری سامەرائی، سەرکردەی داعش لە عێراق و ئەمیری گروپە تیرۆرستیەکەیە هەستاوە بە راگەیاندنی یەکگرتنی نێوان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و جەبهەتولنوسرەی سووریا، بەناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) داعش.

بەڵام ئەبوو محەمەد جۆلانی رەتی کردەوە پاڵپشتی ئەو راگەیاندنە بێت، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2011 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە بەغدای تیرۆرستێکی نێودەوڵەتیە و دە ملیۆن دۆلار خەڵاتی هەرکەسێک دەکرێت زانیاریان بداتێ و بیگرن.

بەغدای لە خوێندن مام ناوەند بووە، لە ساڵی 1991 ئامادەی تەواو کردووە و لە کۆی 600 خال 481 خاڵی بە دەستهێناوە، برای شەهید بووە و نمرەی زیاتری دراوەتێ، خۆشی خزمەتی سەربازی نەکردووە لەبەر ئەوەی بەڵگەنامەیەکی تەندروستی هێناوە دەڵێت چاوەکانی کێشەی بینینی هەیە.

دواتر داوای خوێندن دەکات لە زانکۆی بەغدا و لە کۆلێژی یاسا و زانستی زمان و زانستی پەروەردە دەیەوێت بخوێنێت، بەڵام نمرەکانی خواستەکانی ناهێننە دی و لە کۆلیجی شەریعە لە زانکۆی بەغدا ناوی دێتەوە، لە لێکۆڵینەوەی قورئان بەکالۆریۆس بە دەست دەهێنێت، دواتر خوێندن بەردەوام دەکات و ماستەر لە (تلاواتی قورئانی کەریم) بە دەست دەهێنێت، لە هەمان پسپۆڕی بڕوانامەی دکتۆرا بە دەستدەهێنیت، لە 2003 لەگەڵ ژنی یەکەمی دەهێنێت لە ئەنبار و پێش داگیرکردنی عێراق دەبێتە ئیمام و خەتیبی مزگەوتێکی بەغدا.

چالاکی سەربازی

ئەبوبەکر بەغدای دەبێتە سەرکردەی هەموو چالاکیە چەکداریەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق، کارگێڕی گەورەی گرووپەکانە کە هێرش و کردەی سەربازی ئەنجام دەدەن، لە 28ی ئۆگەست/ئەیلولی 2011ەدا لە مزگەوتی ئوم قەریە هێرشێک ئەنجام دەدات کە شەش کەس دەکوژرێت یەکێکیان پەرلەمانتارە بەناوی خالد فەهداوی، دوای ئەوەی ئوسامە بن لادن کوژرا لە ئەفغانستان، بەغدای کەوتە تۆڵەکردنەوەی بە توندی لە عێراقدا.

لە مانگی مەی/ئایار، بەرپرسیارەتی هێرشەکانی شاری حللەی راگەیاند کە 24 سەرباز کوژران و 72ی تریش بریندار بوون.

لە دوو مانگدا لە نێوان ئەپرل/نیسان و مارس/ئازار، رێکخراوەکە بەرپرسیارەتی لە 23 کردەی تیرۆرستی راگەیاند لە باشوری بەغدا بە سەرکردایەتی بەغدای.

لە مانگی ئۆگەستی 2011 ژمارەیەک کردەی تەقینەوە و هێرشی لە موسڵ بە ئەنجام گەیاند کە 70 کەس مردن، بەڵێنیدابوو تا100 کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدات لە تۆڵەی مردنی بن لادن.

لە مانگی دیسەمبەر/کانونی یەکەمی 2011ەدا زنجیرەیەک بۆمبی چێندراوی و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی لە گەڕەکەکانی بەغدا تەقاندەوە63 کەس مردن و 180 کەس بریندار بوون لە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پاشەکشەیان کرد بە چەند رۆژی کەم.

لە مانگی دیسەمبەر/کانونی یەکەم، بەرپرسانی عێراقی یاداشتی گرتنیان بۆ دەرکرد دوای ئەوەی دوومانگ هەواڵگری و زانیاری لەسەر کۆکرایەوە، ناوەکەی و شوێنەکەی لە رێکخراوی قاعیدە زانرا، بەڵام رێکخراوەکە زانیاریەکانی رەت کردەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی ئەلجەزیرە وەزیری ناوخۆ گووتی، ئەو کەسەی داواکراوە بەغدای نیە، بەڵکو بەرپرسی ناوچەکەی رێکخراوی ئەلقاعیدەیە لە باکوری بەغداوە تا تاجی لە دەستدایە.


 















وشە - ڕێبین محه‌مه‌د