دوای كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه كه رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه و شه‌ش كه‌سی ترن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێناو دوای 24 سه‌عاتیش له ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كان، خانه‌ی راپه‌راندن داوای لێبووردنیان كرد و ئه‌مرۆیش به‌فه‌رمی وازهێنانی خۆیان راگه‌یاند.
خانه‌ی راپه‌ڕاندن له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایان كردووه، وه‌ك هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارماندا ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه، هاوكات له زووترین كاتدا ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه پێكده‌هێندرێت.
ههكهلی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كه كه خانه‌ی راپه‌راندن كاری مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانی تر ده‌كات و رێكخهریش ئه‌ندامی خانه‌كه‌یه. سه‌رباری ئه‌و گۆڕانكاریانه پێده‌چێ كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه گۆڕانكاری له تیمه‌كه‌ی له‌ناو حكوومه‌ت بكات.