"لە حكوومەتی تازەدا پارتی لە كەركووك خاوەن بڕیار دەبێت"

:: PM:02:06:14/10/2021 ‌
بەھۆی سەركەوتنی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان بەتایبەتی لە كەركووك، رۆڵ و دەسەڵاتی پارتی لە حكوومەتی داهاتوودا لە كەركووك، زیاتر دەبێ، هەرچەندە میلیشیاكان ئەوەیان پێ قبووڵ ناكرێت و هەوڵی پشێوی دەدەن.

دكتۆر ناسر ھەركی بڕیاردەری پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بۆ "وشە" گوتی، كێشەی ناوچە كوردستانییەكان، پێویستی بە چارەسەری ریشەیی ھەیە، بۆیە پێویستە لە قۆناغی داھاتوودا میلیشیاكان چیتر لەو ناوچانە نەمێنن و دەربكرێن، چونكە بەو شێوەیە یاسا سەروەر نابێت و مافی مرۆڤ پێشێل دەكرێت، بۆیە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بەتایبەت بۆ كورد، جێی دڵخۆشی بوون.

بەگوتەی هەركی، میلیشیاكان ئەمەیان پێ قبووڵ ناكرێت و ترسیان لەلای خەڵك دروست كردووە، بەڵام خەڵكی كوردستان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی چیتر تەحەمولی ئەو دۆخە ناكەن كە ئەو گرووپ و چەكدارانە دەیكەن، بۆیە كردارەكانی ئەوان بەھۆی شكستی خۆیانە .

كە خاوەن بڕیار بوو، دۆخەكە بەتەواوی دەگۆڕێت و بەتەواوی باش دەبێت.


دكتۆر ناسر ھەركی ڕوونیشی كردەوە، لە حكوومەتی نوێدا لە ئیدارەی كەركووك گۆڕانكاری دەكرێت، ئەمجارە پارتی دەسەڵاتی دەبێت و خاوەن بڕیار دەبێت، كە خاوەن بڕیار بوو، دۆخەكە بەتەواوی دەگۆڕێت و بەتەواوی باش دەبێت.

رۆژی 10ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، لە هەرێمی كوردستان هاوكێشەی سیاسی و جەماوەری گۆڕا، پارتی دیموكراتی كوردستان بە 34 كورسی، توانی یەكەمییەكەی خۆی بەهێزتر بكات. لە عێراقیشدا رەوتی سەدر ژمارەی پێوانەیی شیعەی شكاند و سەرووی 70 كورسیی مسۆگەر كرد.

هەڵبژاردنەكە لە ڕووی تەكنیكییەوە دەسكەوتێكی گەورە بوو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق و بە پاكترین هەڵبژاردنیش دادەنرێ، بەهۆی ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێردەی چاودێری ئەوروپا، تێبینیی رژدیان لەسەری نەبوو.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم




وشە - سلێمان تاشان