ئه‌مشه‌و و به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی به كاتی كوردستان، گه‌ڕێكی تر له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باشوور، بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ دوو تیپی به‌هێز یارییان هه‌یه.
یارییه‌كانی گه‌ڕی 12ی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور، بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022، له چه‌ند كاتێكی جیاوازی دره‌نگانی ئه‌مشه‌و و هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی "به كاتی كوردستان" دێنه ئه‌نجامدان.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، كه له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكای باشووره، ئه‌ركی قورسه، كاتێك میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایی ده‌كات.
به‌ڕازیل یاریی رابردوو به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا یه‌كسان بوو، ئۆرۆگواییش به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین به سێ گۆڵ دۆڕا، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ردوولا بۆ قه‌ره‌بوو ده‌گه‌ڕێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له لای خۆیه‌وه، دوای بردنه‌وه‌ی یاریی رابردووی له ئۆرۆگوای، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خت ده‌بێته‌وه، كه هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆیه.
پیرۆ یاریی رابردوو به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به ڤه‌نزوێللا دۆڕا، بۆیه ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین زۆر به‌هێز بگه‌ڕێته‌وه.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
بۆلیڤیا – پاراگوای 23:00
كۆڵۆمبیا – ئیكوادۆر 12ی شه‌و
ئه‌رجه‌نتین – پیرۆ 02:30ی به‌ره‌به‌یان
چیلی – ڤه‌نزوێللا 03:00ی به‌ره‌به‌یان
به‌ڕازیل – ئۆرۆگوای 03:30ی به‌ره‌به‌یان.