به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه، یه‌كسه‌ر تۆی خوێنه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ت بۆ دروست ده‌بێت، كه‌ی و له چ كاتێك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌توانێ ته‌نیا به باوه‌شێك یان ماچێك ته‌ڵاقه‌كه‌ی چاك بكاته‌وه؟ له خواره‌وه ئه‌و ڕێیه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكه‌وه شیی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، سیامه‌ند عه‌بدوڵا پارێزه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "پیاو له یه‌كه‌م (ته‌ڵقه) واته یه‌كه‌م جاری بێت هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، له ماوه‌ی (عیده) ده‌توانێ هاوسه‌ره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه به ڕه‌زامه‌ندیی یه‌كتر، ته‌نیا به باوه‌شكردنی یه‌كتر یان ماچكردنی یه‌كتر".
روونی كردووه‌ته‌وه، "بێ ئه‌وه‌ی پێویست به گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بكات، چونكه ته‌ڵاقه‌كه له جۆری (ڕه‌جعی)یه، ئه‌مه‌یش به‌پێی ماده‌ی (38) له یاسای باری كه‌سی ژماره (15)ی ساڵی (2008)ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان".
ته‌ڵاق واته هه‌ڵگرتنی كۆتوبه‌ندی هاوسه‌رێتی كه زۆرجار لایه‌نه‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن كاتێك كێشه و ناكۆكییان له نێوان دروست ده‌بێت، له كۆنه‌وه له ئاینه جیاوازه‌كان ئاماژه‌ی پێ كراوه، له ئاینی ئیسلامیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوا ته‌ڵاقی داناوه بۆ ڕزگاربوون له بارگرژیی نێوان هاوسه‌ره‌كان، به‌ڵام هه‌موو كاتێك ته‌ڵاق به‌مانای كۆتاهێنان به پێوه‌ندیی هاوسه‌رێتی نایه‌ت، چونكه ته‌ڵاق له‌ڕووی جیاكه‌ره‌وه دوو جۆره، یه‌كه‌م ته‌ڵاقی ڕه‌جعی واته گه‌ڕاوه، دووه‌م ته‌ڵاقی جیاكه‌ره‌وه كه ده‌بێته دوو لق، ته‌ڵاقی جیاكه‌ره‌وه‌ی بچووك و ته‌ڵاقی جیاكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره.
ئه‌مه‌یش بۆ ده‌رفه‌تدانه به هاوسه‌ره‌كان كاتێك ته‌ڵاق به‌كار ده‌هێنن، ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بدات وه‌ك له قورئاندا هاتووه ته‌ڵاق سێ ته‌ڵقه‌یه.
له بابه‌تی ته‌ڵاقدا ئه‌حكامه‌كانی قورئان و یاسای باری كه‌سی جیاوازییان نییه، چونكه به‌پێی یاسای ده‌ستووری، نابێت هیچ ده‌قێكی یاسایی هه‌بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێت.