مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌ته‌وه، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه بڵاو كرایه‌وه و تیایدا هاتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته و پێكه‌وه كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و به‌دیهێنانی مافه به‌دی نه‌هاتووه‌كان ئه‌ركی هه‌مووانه.
ئه‌مڕچوارشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رای گه‌یاندووه، له ئێسته و له ئاینده‌یشدا ده‌ستكه‌وت و مافه‌كان ده‌پارێزین و دیدوبۆچوونی واقعبینانه هه‌یه بۆ حوكمڕانی عێراق له‌سه‌ر پرنسیپه‌كانی شه‌راكه‌ت و سازان و هاوسه‌نگی، هه‌روه‌ها له به‌دیهێنانی ئامانجی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ده‌ستوور و دابینكردنی ژیانێكی شایسته له‌ڕووی ئیداری و ئابووری و ته‌ناهییه‌وه، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پارتی هه‌نگاوه پێویسته‌كانی داھاتووی بۆ هائاوهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان دیراسه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌تی هاووڵاتییانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دابێت.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستووره‌وه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
پارتی پێزانینی تایبه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ جه‌ماوه‌ر و كادیر و ئه‌ندامان و خه‌ڵكی خۆڕاگری سنووری كه‌ركووك، شه‌نگال، خانه‌قین، مه‌خموور، زوومار، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی له به‌رانبه‌ر پاڵپشتی گه‌وره‌یان و متمانه به‌خشینیان به كاندیده‌كانی پارتی.
پارتی له‌كاتێكدا ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی هێناوه كه رێژه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی له‌و سنوورانه‌دا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ته‌نیا له كه‌ركووك دوو كورسی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێناوه.
به‌ڵام پارتی ناوچه‌كانی تریشی له بیر نه‌كردووه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسیویانه، "پێزانینمان هه‌یه بۆ به‌رپرس و كادیر و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری سنووری گشت ئۆرگانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاكان، لقه‌كان، لیژنه‌ی ناوچه‌كان، رێكخراوه‌كان، بنكه‌كان و، رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان، كه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵیان دا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانیان".
پارتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیی باسی له قۆناغی ئێسته‌ی عێراق كردووه به جۆرێك، عێراق به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ و پارتی بڕوای وایه حوكمڕانی عێراق پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێ و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستووره‌وه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته و پێكه‌وه كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و به‌دیهێنانی مافه به‌دی نه‌هاتووه‌كان ئه‌ركی هه‌مووانه.