نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی پارتی كرد و رای گه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌واهیدانێكی ڕاستگۆیانه‌ی گه‌له‌كه‌مانه بۆ متمانه و سه‌لماندنی پێگه‌ی سه‌نگینی پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتی له لایه‌نگران و رێكخستنه‌كانی ئه‌و حزبه كردووه و ده‌ڵێت، ده‌ستخۆشی له یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و ھه‌ڤاڵه دڵسۆزانه ده‌كه‌م كه له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان و له هه‌ر شوێنێك بانگه‌شه‌یان كرد و ده‌نگده‌ریان برده سه‌ر سه‌ندووقه‌كان.
ئێوه سامانێكی به‌نرخ و شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پارتین
نێچیرڤان بارزانی به لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێ، ئێوه سامانێكی به‌نرخ و شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پارتین كه به هیممه‌تی ئێوه و دڵسۆزان له جه‌ماوه‌ری پارتی و كوردستانییان به‌گشتی، هه‌میشه بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت.
" سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌واهیدانێكی ڕاستگۆیانه‌ی گه‌له‌كه‌مانه بۆ متمانه و سه‌لماندنی پێگه‌ی سه‌نگینی پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی پارتی زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌كات، ده‌بێت له ئاستی ئه‌و بڕوا و دڵسۆزییه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی و ئه‌و متمانه‌یه‌دا بێت كه خه‌ڵكی كوردستان پێیان به‌خشیوه" نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا وای نووسیوه.
په‌یامه‌كه‌ی جێگیری سه‌رۆكی پارتی له‌كاتێكدا كه پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 33 كورسی تا ئێسته مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌و حزبه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به‌شێوه‌یه‌كی دوور له هێرشكردنه سه‌ر لایه‌نی تر بانگه‌شه‌ی كرد و وه‌ك حزبێكی مۆدێرن ده‌ركه‌وت.