بەشێك لە سوننەكان ئەنجامی هەڵبژاردن رەت دەكەنەوە

:: PM:08:04:14/10/2021 ‌

دوای ئەوەی یەكشەمی رابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، بەشێك لە هێزە سیاسییەكان بردنەوەی گەورەیان تۆمار كرد و هەندێكیشیان دۆڕاندنی گەورە، لەگەڵ ئەوەی چاودێران پێیان وایە پاكترین هەڵبژاردن بووە و هەر هێزێك پێگەی راستەقینەی خۆی بۆ دەركەوتووە، بەڵام بەشێك لە هێزە شیعە و سوننەكان تووشی شەرمەزاری بوونە و دەڵێن قبووڵی ئەنجامەكان ناكەن.

ئەمڕۆ هاوپەیمانی هێزە سیاسییە سوننەكان لە بەیاننامەیەكدا رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان راگەیاند، ئەو هێزانە لە "هاوپەیمانی عەزمی خەمیس خەنجەر و حزبی ئیسلامی عێراقی و حزبی بۆ عێراق یەكمان گرتووە"، پێك هاتبوون، ئاماژەیان كردووە كە پرۆسەكە ساختەكاری و پێشێلكاری و هەڵەی گەورە و بە مەبەستی تیادا كراوە، كە خواستی و هیوای دەنگدەری بۆ گۆڕانكاری دزیوە. 
خەزعەلی: بەمنزیكانە بەڵگەی ساختەكاریمان بەدەست دەگات چاوەڕوان بن
زیاتر هاتووە، بۆیە ئەنجامەكان رەت دەكەینەوە و داوای پێداچوونەوە بە پەنجەمۆری دەنگدەران و لێكۆڵینەوەیەكی پیشەیی و دیودەر لە پێشێلكارییەكان و گوشاركردن لە دەنگدەر لە دەنگدانی تایبەت و ئەنجامدانی ژماردنی بەدەستی هەموو سندووقەكانی دەنگدان و گۆڕینی كارمەندانی كۆمسیۆن لە نێوان پارێزگاكان و بە ئامادەبوونی نوێنەری قەوارە سیاسییەكان دەكەین.

دوێنێ چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە شیعەكان، كە ئەوانیش لە هەمان رەوتی ئەو هێزە سوننانەی سەرەوەن، رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان راگەیاند، لە بەیاننامەیەكدا گوتیان، رەتكردنەوەی ئەنجامەكانمان پێشتر راگەیاندبوو و ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو لە پشێوی لە راگەیاندنی ئەنجامەكان و نەبوونی وردی لە خستنەڕووی راستییەكان، بێمتمانەی ئێمەی بە رێوشوێنەكانی كۆمسیۆن زیاتر كرد، بۆیە دووپاتی رەتكردنەوەی ئەنجامەكان دەكەینەوە و بەردەوامبوون بەو شێوەیە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە. 

لای خۆیەوە هەر ئەمڕۆ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی گرووپی عەسائیب ئەهلولحەق لە تویتێك نوسیویەتی، زانیاریمان هەیە دەیسەلمێنێت كە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكە كراوە، گوتی، رەنگە لەو نزیكانە زانیاریمان بەدەست بگات بە بەڵگەی یەكلاكەرەوە دەیسەلمێنێت كە ساختەكاری لە هەڵبژاردن كراوە، بۆیە چاوەڕوان بن. 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل