زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی یانه‌ی میلانی ئیتالی، دوای دابڕانێكی زۆر به هۆی پێكانه‌وه، گه‌ڕایه‌وه تیپه‌كه‌ی و چه‌ند خوله‌كێك به‌شداریی كرد.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئیتالیا یانه‌ی میلان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی هێلاس ڤیرۆنای برده‌وه.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ماوه‌ی 13 خوله‌ك له یارییه‌كه‌دا به‌شداریی كرد، دواتر له توویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی له كاتی یارییه‌كه‌دا بڵاو كرده‌وه، كه هه‌وڵ ده‌دات لێدانێكی ده‌بڵ كیك لێ بدات، له پۆسته‌كه‌ش نووسیویه‌تی "تۆ ده‌ڕۆی و منیش ده‌فڕم".
زلاتان كه ئێسته ته‌مه‌نی 40 ساڵه، به هۆی پێكانه‌وه له زۆربه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه‌كه‌ی دابڕابوو، به‌ڵام دوێنێ جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه.