10 سوودی خواردنەوەی شیری زێڕین بزانە

:: PM:01:24:17/10/2021 ‌
ئەم خواردنەوە نایاب و تەندروستە، پێكهاتەی سەرەكی شیرە، دارچین و زەنجەفیل و بیبەری رەش و زەردەچەوە و زەعفەرانی بۆ زیاد دەكرێت، چەندان سوودی گرنگی تەندروستیی هەیە، بۆیە بە "شیری زێڕین" ناسراوە.

زۆر لەم بەهاراتانە دژە ئۆكسیدیان تێدایە یان تایبەتمەندی دژە هەوكردنیان هەیە. لەم بابەتەدا ئاشناتان دەكەین بە سوودەكانی شیری زێڕین و چۆنیەتی دروستكردنی و سوودەكانی.

سوودە شاراوەكانی شیری زێڕین بریتین لە:

1.  كەمكردنەوەی هەوكردن

وەرگرتنی 500 میلیگرام زەردەچەوە وەك وەرگرتنی 50 میلیگرام دەرمانی ئارتریتێكی باو لە كەمكردنەوەی هەوكردندا كاریگەر بوو

شیری زێڕین دروست بكە لەگەڵ بەهاراتە جۆراوجۆرەكان، چونكە پێكهاتەی شیری زێڕین،  تایبەتمەندی دژە هەوكردنی تێدایە. كەمكردنەوەی هەوكردن دەتوانێ یارمەتیدەر بێت لە ڕێگرتن و تەشەنەكردنی نەخۆشییە باوەكان لەوانە: نەخۆشیی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشی زەهایمەر و چەندان نەخۆشیی تر.

دەتوانی هەوكردن كەم بكەیتەوە بە زیادكردنی شیری زێڕین بۆ خۆراكی ئاسایی رۆژانەی خۆت.
 بۆ نموونە، توێژینەوەیەكی بچووكی 45 بەشداربووی سەرچاوەی باوەڕپێكراو، دەریخست كە وەرگرتنی 500 میلیگرام زەردەچەوە وەك وەرگرتنی 50 میلیگرام دەرمانی ئارتریتێكی باو لە كەمكردنەوەی هەوكردندا كاریگەر بوو.  زەردەچەوە پێكهاتەكەی چالاكترە لەو دەرمانانەی بۆ هەوكردن بەكار دێن و ئازار كەم دەكاتەوە.

2- پێكهاتەكان لە شیری زێڕیندا تایبەتمەندیی دژە هەوكردنی بەهێزیان هەیە.

هەوكردنی درێژخایەن، رۆڵی سەرەكی لە نەخۆشییە درێژخایەنەكاندا دەبینێت، لەوانە شێرپەنجە، نەخۆشیی میتابۆلیك، زەهایمەر و نەخۆشیی دڵ. 
بەو هۆیەوە پێكهاتەكانی ئەم خواردنەوەیە دەوڵەمەندن بە پێكهاتە دژە هەوكردنەكان، بۆیە دەكرێت مەترسی كەم بكاتەوە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان. بۆ نموونە، توێژینەوەیەكی ساڵی 2015 بۆی دەركەوت ئەنتی ئۆكسیدەكان لە خواردن و بەهاراتەكاندا، كاریگەری ئەرێنییان هەیە، لەسەر كەمكردنەوەی زیانەكانی خانە.

3.  باشتركردنی میزاج

بەڵگە هەیە بۆ ئەوەی پێشنیاری ئەوە بكرێ، زەردەچەوە دەتوانێ یارمەتی باشتركردنی میزاج بدات لەو كەسانەی كە بەشێوەیەكی ڕێكوپێكی دەیخۆن. توێژەران لێكۆڵینەوەیەكی بچووكیان لەسەر 60 كەس ئەنجام داوە. 
توێژینەوەیەكە پێكهاتووە لە 60 بەشداربوو، دەركەوت زەردەچەوە دەتوانێ یارمەتی كەمكردنەوەی نیشانەكان بدات لەو كەسانەی كە نەخۆشیی خەمۆكی گەورەیان هەیە. ئەوانەی كە هەردوو دەرمانی زەردەچەوە و دژەخەمۆكی وەردەگرن، چاكبوونەوەیەكی بەرچاویان بینی. لەگەڵ ئەوەشدا لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دیاریكردنی كاریگەری و راستی و دروستی، چونكە نووسەرانی توێژینەوەكە گوتیان كە ئەنجامەكان لە ڕووی ئامارەوە بەرچاو نەبوون. 

4.  پشتگیریكردنی كرداری مێشك و باشتركردنی بیرەوەری

هەندێك لە توێژینەوە كۆنەكان پێشنیاریان كردووە، دارچین یارمەتی باشتركردنی كاری مێشك دەدات، بەڵام پێویستە توێژینەوەی نوێ ئەنجام بدرێت بۆ سەلماندنی تەواوی كاریگەرییەكەی. بۆ نموونە، یەك توێژینەوە بە پشتبەستن بە سەرچاوە، سەیری كاریگەریی دارچینی كرد لە پاراستنی پرۆتینە تایبەتەكان كە پێوەندیی بە نەخۆشیی پاركینسۆنەوە هەیە. ئەم پرۆتینانە لە دژی نیشانەكانی پارێزگاری دەكەن، وەك لە دەستدانی بیرەوەری و لەرزین.
توێژینەوەكە ئەنجامی نایابی پێشان دا، بەڵام توێژینەوەی زیاتر لە مرۆڤدا پێویستە بۆ ئەوەی بە تەواوی پێشانی بدەن كە دارچین چەندە كاریگەرە بۆ باشتركردنی كاری مێشك.

5- ڕێگرتن لە نەخۆشیی دڵ

 شیری زێڕین ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە باشتركردنی میزاج و كەمكردنەوەی مەترسیی نەخۆشیی دڵ.
سێ پێكهاتەی سەرەكی لە شیری زێڕیندا دەری دەخەن، یارمەتیدەرن لە كەمكردنەوەی مەترسیی نەخۆشیی دڵ.
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، ئەو كەسانەی كە زەردەچەوە وەردەگرن، ڕێژەی ڕووداوی كەمتریان هەبووە لە ڕووداوی ئینفاركتۆپی میۆكداڵ، وەك هێرشی دڵ دوای نەشتەرگەری. 

6.  ئەگەری كەمكردنەوەی مەترسیی شێرپەنجە

لێكۆڵینەوە كۆنەكان لەسەر زەنجەفیل و دارچین و زەردەچەوە، ئەوە پێشان دەدەن كە لەوانەیە هەندێك كاریگەرییان هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی مەترسیی شێرپەنجە. لە كاتێكدا زۆر لە سایتەكانی تەندروستی ئەم بانگەشەیە دووبارە دەكەنەوە، پێ ناچێت كە بڕێكی كەمی ئەو بەهاراتانە لە شیری زێڕیندا كاریگەریی لەسەر مەترسیی شێرپەنجە هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامە یەكلاكەرەوەكان.

7.  دابەزینی ئاستی شەكری خوێن

بە هەمانشێوە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجە، لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی پێشان بدرێت كە پێكهاتەكان لە شیری زێڕیندا دەتوانن یارمەتی دابەزاندنی شەكری خوێن بدەن. هەندێك لە توێژینەوەكان بە پشتبەستن بە سەرچاوە، بۆیان دەركەوت كە زەنجەفیل لەوانەیە یارمەتی كەمكردنەوەی شەكری خوێن بدات لەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2یان هەیە.
بەپێی تاقیكردنەوەیەك لە 2017 ئەنجام دراوە، بە پشتبەستن بەو سەرچاوەیە، زاناكان 50 بەشداربوویان بە شەكرەی جۆری 2 بەسەر دوو گرووپدا دابەش كرد بۆ ماوەی 10 هەفتە، گرووپێك لە ڕۆژێكدا 2000 میلیگرام زەنجەفیلیان برد، لە كاتێكدا گرووپەكەی تر پلاسبۆیان وەرگرت. لە كۆتای توێژینەوەكەدا توێژەران بۆیان دەركەوت كە زەنجەفیلەكە بە شێوەیەكی بەرچاو ئاستی شەكری خوێنی  بەشداربووانی كەم كردووەتەوە.

8.  بەرزكردنەوەی سیستمی بەرگری

خەڵك حەز دەكەن شیری زێڕین بەكار بهێنن بۆ یارمەتیدان لە شەڕی نەخۆشییە باوەكان، وەك سەرما.  پێداچوونەوەی توێژینەوەكان بە پشتبەستن بە سەرچاوەكان، دەركەوت زەردەچەوە تایبەتمەندی دژەباكتری و دژە ڤایرۆسی تێدایە، دەتوانێ یارمەتی كەسێك بدات كە باشتر بەرەنگاری هەوكردنەكان ببێتەوە. 
زەنجەفیل و دارچین هەروەها دەرمانی ماڵی هاوبەشن بۆ سەرما و ئەنفلەوەنزا.

ڤیتامین دی یارمەتی لەش دەدات كە كالسیۆم وەربگرێت.

9.  باشتركردنی تەندروستیی ئێسك

زۆر لە شیرە دەوڵەمەندەكانی ڕووەك كە ڤیتامین دی و كالسیۆمیان تێدایە، بۆ تەندروستیی ئێسك زۆر سوودبەخشن. كالسیۆم خۆراكێكی پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستیی ئێسك. ڤیتامین دی یارمەتی لەش دەدات كە كالسیۆم وەربگرێت.

 10.  یارمەتیدانی هەرسكردن

ئەو زەنجەفیلەی كە لە شیری زێڕیندا ئامادە دەبێت، یارمەتی هەرسكردن دەدات. زەنجەفیل چارەسەرێكی باوی ماڵەوەیە بۆ ئەو كەسانەی تووشی دڵتێكهەڵاتن دەبن بەهۆی بوونی كێشەی هەرس نەكردن و سەرەنجام ڕشانەوە، زەنجەفیل چارەسەرێكی خێرایە كە چارەسەری ئەو دۆخەت بۆ دەكات بەبێ بەكارهێنانی دەرمان.

 مرۆڤ دەتوانێ بە ئاسانی شیری زێڕین لە ماڵەوە دروست بكات. بۆ دروستكردنیشی پێویستی بە:

دوو كووپ شیری مانگا یان شیری مەڕ. هاوكات شیری بادام، زەنجەفیل، زەردەچەوە، مێخەك، دارچین، بیبەری ڕەش.
یەكەم جار شیرەكە بكوڵێنە، دواتر هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە لە مەنجەڵێك و تێكەڵەكە بكوڵێنە، بۆ ماوەی نزیكەی 10 خولەك بهڵێرێتەوە تا ئەوكاتەی كە ئامادە دەبێت. دواتر تێكەڵەكە بپارزنە بۆ لابردنی بەهاراتەكان و فشاری بخەرەسەر. دەتوانی شیری زێڕینەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ساردكەرەوەدا بهێڵیتەوە و بەكاری بێنیت.

وشە/شۆخان رەشید


وشە - وشه‌