له یارییه‌كی به‌هێزی هونه‌ره تێكه‌ڵاوه جه‌نگییه‌كاندا، كه به MMA ناسراوه، یاریزانێكی رووسی به لێدانی كوشنده له ركابه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی برده‌وه.
له ركابه‌ریی كێشی كه‌متر له 92.9 كیلۆگرام، فاگاب فاگابۆڤی رووسی، پاڵه‌وانی "AMC Fight Nights" رووبه‌ڕووی حه‌سه‌ن یوسفیی پاڵه‌وانی ئێرانی بووه‌وه.
یارییه‌كه له شاری سوچی له رووسیا له پاڵه‌وانیه‌تیی "105 AMC Fight Nights ئه‌نجام درا و تێیدا له جه‌وله‌ی سێیه‌مدا فاگابۆڤی رووسی به لێدانی كوشنده له یاریزانه ئێرانییه‌كه‌ی برده‌وه.
فاگاب فاگابۆڤی رووسی ته‌مه‌نی 35 ساڵه و ئه‌مه 28مین سه‌ركه‌وتنی بوو له كاروانی پیشه‌گه‌ریی خۆیدا و ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاندووه و هه‌روه‌ها یارییه‌كیش یه‌كسانبووه.
له به‌رانبه‌ردا حه‌سه‌ن یوسفی، كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه، ئه‌مه چواره‌م یارییه دووچاری شكست ده‌بێت، خاوه‌نی هه‌شت بردنه‌وه‌شه.