كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی ده‌ستی پێ كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئۆكتۆبه‌ر، شاندی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌یان كرد له شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه كه هه‌ریه‌ك له به‌ختیار عومه‌ر و هۆشیار عومه‌ر، ڕێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی، دلێر عه‌بدولخالق به‌رپرسی ژووری رۆژنامه‌وانی، كاردۆ محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژووری په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی كران.
حكوومه‌تی عێراق له ئه‌نجامی په‌رته‌وازه‌یی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه
ئه‌وه له‌كاتكێدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و شانده‌ی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتییان كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی پارتی گوتی، حكوومه‌تی عێراق له ئه‌نجامی په‌رته‌وازه‌یی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك پرسی وه‌ك نه‌وت و گاز، مافه‌كانی پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كان و پرسی ماده‌ی 140 هه‌ن، كه‌چی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌نیا به ناردن یان نه‌ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه سه‌رقاڵ كردووه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دێ كه پارتی توانی 33 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت. ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش به‌پێی قسه‌ی باڵای ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌یه، كورد یه‌كگوتاری هه‌بێت له به‌غدا.
بڕیاره شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش بكات. شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه له فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌مه‌د، عه‌لی حوسێن، دڵشاد شه‌هاب.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسیی به‌ده‌ست هێناوه، بوو به حزبی یه‌كه‌می كوردستان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا.