سیمۆن تیسدال نووسه‌ر و توێژه‌ر له بواری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بابه‌تێك كه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كه‌مته‌رخه‌می ئێران له هاتنه‌وه ناو دانوستاندنه‌كان و خۆ دزینه‌وه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایشی له دژی حكوومه‌تی توندڕۆكانی تاران هێناوه‌ته ده‌نگ، ئیسرائیلیش به یارمه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فره‌وانی سه‌ربازی له دژی ئێران ئاماده ده‌كات.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، پێشهاته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ماهه‌نگی ورد و ئاماده‌كاری ته‌واو له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئه‌وروپا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر تاران چڕتر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاران ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زیندوو بكاته‌وه و به سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ڕۆژئاوا ڕازی ببێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئێران ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانی ڤیه‌ننایشی په‌راوێز خستووه، له دوای ئه‌وه‌ی له سێی ئاب/ ئۆگه‌ستی ڕابردوو ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له باڵی توندڕۆكان به فه‌رمی پۆستی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرت.
ئێران نایه‌وێ بچێته‌وه ناو دانوستاندنه‌كانی ڤییه‌نا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایش هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر تاران گفتوگۆكان په‌راوێز بخات و به‌رده‌وامیش بێ له سه‌ركێشییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم و نزیكبوونه‌وه له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی، كاردانه‌وه و هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا چۆن ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێستی ئیسرائیل ڕوونه و هه‌میشه له دژی ئه‌وه هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێ و به پێویستی ده‌زانێت، كه ڕێ له تاران بگیرێت، بۆ ئه‌مه‌یش ئاماده‌یی پێشانداوه كه هه‌موو ڕێگه چاره‌كان بگرێته‌به‌ر.
سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل وه‌ك هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ر دواكه‌وتنێكی تاران له هاتنه‌وه بۆ نێو دانوستاندنه‌كان، ئێران له گه‌یشتن به دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیكتر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕژێمی تاران ببێت به خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته جموجۆڵ بكه‌ین، تا ئه‌و كاره ڕوو نه‌دات، یائیر لائید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پێشتر له‌وباره دووپاتی له‌وه كرده‌وه، پێویسته ئه‌وه ڕوون بێ، كه جیهان چاوه‌ڕوانی بیستنی هه‌واڵی دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن تارانه‌وه ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هۆشدارییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌ی كرد و گوتی، ئێمه ئاماده‌ین بژاره‌ی تر بگرینه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر تاران ڕێڕه‌و و ستراتیجی خۆی نه‌گۆڕێت، هه‌رچه‌نده له‌و بڕوایه‌داین كه دیپلۆماسیه‌ت و گفتوگۆ باشترین ڕێگه‌چاره‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاران ئاماده نه‌بێت، ئه‌وا بژاره‌ی تر له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت، هاوكات ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه، كه دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاون، له كاتێكدا نزیكبووینه‌ته‌وه له گه‌یشتن به بڕیاری گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له به‌رانبه‌ردا جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ململانێ له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیا چڕكردووه‌ته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌یش دا ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كات، كه ئاماده‌كاری بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی تاران ده‌كات، هه‌نگاوێكی له‌مجۆره‌یش ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌خاته ناو گێژاوه و جه‌نگ زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
ئیسرائیل پلانی ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی خێراتر كردووه
ئیسرائیلییه‌كان ترسێكی زۆریان له‌وه هه‌یه كه ئێران ببێت به خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی، ته‌نانه‌ت هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌و وڵاته‌یش به توندی له دژی ئه‌وه‌ن ئێران تواناكانی بگات به‌و ئاسته‌ی كه بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات، بۆ ڕێگرتن له‌مه‌یش زیاتر له 51%ی خه‌ڵكی ئیسرائیل پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن، گورزی سه‌ربازی له ڕژێمی ئیسلامی ئێران بوه‌شێنرێت، به‌ر له‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت و نزیك ببێته‌وه له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی.
له‌وباره‌وه فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسرائیل ئافیف كوخای مانگی ڕابردوو دووپاتی كرده‌وه، كه پلانی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر خێرا كراوه و به فره‌وانی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشهاتانه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاواوه، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و سه‌رجه‌م توندڕۆكان كه ته‌واوی پۆسته گرنگه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانیان كۆنتڕۆڵ كردووه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك بۆ نێو دانوستاندنه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ كات و واده‌یه‌ك دیاریی بكه‌ن. له ته‌ك ئه‌وه‌یش دا تاران، دانوستاندكاری سه‌ره‌كی خۆی بۆ پرسی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه عه‌باس عێراقچی بوو، بۆ عه‌لی باقری كانی گۆڕیوه، واته كه‌سێكی توندڕۆ ئێسته سه‌رپه‌رشتی شاندی دانوستاندكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ك په‌یامێكی ڕوون لێی تێگه‌یشتوون، بۆیه ده‌ستیان به‌و جموجۆڵ و فشارانه له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران دروست كردووه.
به گوته‌ی شاره‌زایانیش ئێران ده‌یه‌وێ وڵاتانی ڕۆژئاوا په‌راوێز بخات و ڕێككه‌وتنی ستراتیجی و هاوبه‌شایه‌تی دوورمه‌ودا له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میلی واژوو بكات، كه په‌كین تینووی نه‌وت و گازی ئێرانه، تارانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له په‌كین هه‌یه، كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌گه‌ڵ بكات و له هه‌موو حاڵه‌تێكیش پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری بێت.