وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی فه‌رمی بۆ سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ركرد و تێیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای په‌كه‌كه و حزبه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه و وێنه‌ی ئۆجه‌لان له چالاكی و خۆپێشاندانه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا "تۆماس دی مایتسیره" هاتووه و تێیدا ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی خراوه‌ته روو و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كان كراوه و تێیدا ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به لایه‌نگرانی ڕێكخراوی "په‌كه‌كه" نه‌درێ دروشم و ئاڵاكانی حزبه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه و په‌كه‌كه‌شی به ڕێكخراوێكی "تیرۆریستی" ناو بردووه.
وه‌زیری ناوخۆ داوای كردووه، هه‌ڵدانی وێنه‌ی ئۆجه‌لان و ئاڵای په‌كه‌كه و باڵی په‌كه‌كه له سووریا "په‌یه‌ده" له گردبوونه‌وه و چالاكییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ڕه‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا دێ له ئه‌ڵمانیا به‌وه‌ی خودی یاساكانی خۆیشی پێشێل ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی "په‌كه‌كه به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته، ڕێكخراوی تیرۆریستی و نایاسایییه"، به‌ڵام وێنه و ئاڵاكانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه له وڵاته‌كه‌دا.
جێی باسه ساڵی 1993 په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا "پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م دا و گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگران و هه‌ڵكردنی ئاڵایان و چالاكییه‌كانی له وڵاته‌كه قه‌ده‌غه كرا".