له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی شه‌وی ماڵی نووری مالیكی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و لایه‌نانه هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ك ناكه‌ن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئامانگی (
اطار التنسیقی) كه دوێنێ شه‌و له ماڵی نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسای به‌ڕێوه چوو، رای گه‌یاندووه كه رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك نه‌كرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به 33 كورسی توانی یه‌كه‌مییه‌كه‌ی به‌رزتر بكاته‌وه
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامی تانه‌كان ده‌داته‌وه و ئه‌نجامی كۆتای راده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌و لایانه‌نه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌یه‌ك ناكه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له به‌رده‌سته كه ساخته‌كاری كراوه و ده‌بێت وه‌ڵامی كۆتایی بدرێته‌وه.
رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، له هه‌رێمی كوردستان هاوكێشه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری گۆڕا، پارتی دیموكراتی كوردستان به 33 كورسی توانی یه‌كه‌مییه‌كه‌ی به‌رزتر بكاته‌وه. له عێراقیش ره‌وتی سه‌در ژماره‌ی پێوانه‌یی شیعه‌ی شكاند و سه‌رووی 70 كورسی مسۆگه‌ر كرد.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و به پاكترین هه‌ڵبژاردنیش داده‌نرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی چاودێری ئه‌وروپا، تێبینیی رژدیان نه‌بوو له‌سه‌ری.