کەرکووک کەوتە بەر هێرشی تیرۆرستان

:: AM:10:25:21/10/2016 ‌

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، هەینی، لە کەرکووک 16 کەس کوژران لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر وێستگەی کارەبا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانیەوە کاری تێدا دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی کەرکووک، عەبدوڵا نورە دین ساڵحی رایگەیاند، سێ خۆکوژ هێرشیان کردوە سەر وێستگەکە و 12 فەرمانبەری عێراقی و چوار تەکنیکی ئێرانی کوژراون..

بەرپرسانی تەناهی شارەکە بۆ ئاژانسی (ئەی ئێف پی) رایانگەیاندوە، چەکدارە خۆکوژەکان بەرگی بۆمبڕێژکراویان لەبەر کردووە و هێرشیان بۆ سەر چەند باڵەخانەی حکوومی ئەنجامداوە لە کەرکووک.

یەکێکی تر لە ئامانجەکان هێرشکردن بووە بۆ سەر بارەگەی سەرکردایەتی پۆلیس و راگرە تەناهیەکان و یەکەکانی گەڕانی تەناهی لە شارەکەدا.

کەرکووک شارێکی کوردی فرە نەتەوەیە و لەلایەن پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستانەوە ئاسایشی بۆ دابین کراوە، تیرۆرستان یەکێک لە ئامانجەکانیان شاری کەرکوکە، چەندین هەوڵی شکستخواردویان داوە بۆ ئەوەی دۆخی تەناهی شارەکە بشێوێنن.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د