له خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌م یارییدا له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری نوێی، دووچاری شكست بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئۆكتۆبه‌ر، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له شاری دیوانییه، به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ به یانه‌ی دیوانییه دۆڕا.
یارییه‌كه له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی عێراق بوو.
گۆڵه‌كانی دیوانییه له لایه‌ن یاریزانان عه‌لی حامید، دۆف دومیی پیشه‌گه‌ر و سه‌جاد ئه‌حمه‌د تۆمار كران، تاكه گۆڵی هه‌ولێر له دواخوله‌كی یارییه‌كه له لایه‌ن شێركۆ كه‌ریم تۆمار كرا.
ئه‌مه دووه‌م شكسته بۆ هه‌ولێر له كۆی پێنج یاری، كه له خوله‌كه‌دا ئه‌نجامی داوه، هه‌روه‌ها سێ یارییه‌كه‌ی تر یه‌كسان بووه و تا ئێسته بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه بوو له ژێر سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ری تونسی تاریق جه‌رایا، كه یه‌كشه‌می رابردوو مه‌شقی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرت.
هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ش بوو بۆ یانه‌ی دیوانییه له‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقدا.