هەفتەی ڕابردوو لە سەعاتەكانی یەكەمی كردنەوەی بازاڕەكەدا نرخی نەوت هەڵكشا. لە شەش هەفتەی ڕابردوویش نرخی نەوت بەردەوام لە دابەزیندا بووە، ئه‌مڕۆ جارێكى تر نرخى نه‌وت گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى تشرینى یه‌كه‌م، بەگوێرەی سایتى فه‌رمى dailyfx، "نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 84 دۆلار و 74 سه‌نته و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكایش به 82 دۆلار و 99 سه‌نت مامەڵەی پێودەکرێت."
شایه‌نى باسه ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت به‌راورد به ڕۆژانى ڕابردوو كه‌مێك دابه‌زیووه به‌ڵام بانکی جیهانی له ڕاپۆرتێکیدا پێشبینی كردووه كه‌وا نرخی نەوت تاوەکو کۆتایی ساڵى 2023 دابەزین بەخۆیەوە نابینێت و به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی دنیا و دەستپێكردنی قۆناغی دوای كۆرۆنا دەگەڕێتەوە. بەرزبوونەوەی داخوازی و كەمی خستنەڕوو لە لایەك و كەمبوونەوەی یەدەگی كۆگاكانی نەوت، وایكردووە بەهای نەوت زیاتر هەڵبكشێت.
هەرێمی كوردستان لە داهاتەكەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان وەك پێویست نەیتوانی تەنانەت مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات، بەڵام ئەمساڵ چەند مانگێكە جگە لەوەی كە مووچە مانگانە دابەش دەكرێت، لێبڕینەكەش نەماوە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری زیاتری بۆ سەر سووككردنی تەنگژەی دارایی دەبێت.