لە یەك مانگدا حەوت مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە

:: AM:10:10:23/10/2021 ‌
دیاردەی خۆكوژی لە رۆژهەڵاتی كوردستان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت، ئەوەی جێی تێڕامانە بەرزبوونەوەی ئاماری خۆكوژی لە ناو توێژی مێرمنداڵاندایە.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی مانگی یەكەمی پایزی ئەمساڵدا، لانی كەم حەوت مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵ كە پێنج كەسیان كچ بوون، لە شارەكانی كرماشان، سنە، نەغەدە، ورمێ شنۆ كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەفتەی رابردوو دوو مێرمنداڵ بە ناوەكانی مەتین عوسمانی تەمەن 14 ساڵ خەڵكی ورمێ و ماشەڵا ئازەرەخش تەمەن 18 ساڵ خەڵكی شنۆ، بە هۆی كێشەی خێزانییەوە كۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە. یەكەمیان لە رێی خۆهەڵواسین و دووەمیشیان بە چەك كۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.

خراپی باری ئابووری، هەژاریی، گوشارە سیاسییەكان و بڵاوبوونەووەی مادەی هۆشبەر، بەشێك لەو هۆكارانەن


خراپی باری ئابووری، هەژاریی، گوشارە سیاسییەكان و بڵاوبوونەووەی مادەی هۆشبەر، بەشێك لەو هۆكارانەن وایانكردووە منداڵانیش هانا بۆ خۆكوشتن ببەن و نەتوانن دۆخەكە تەحەمول بكەن.

ئێران یەكێك لەو وڵاتانەیە لە ئاماری خۆكوژی تێیدا زۆر بەرزە و پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەدەر نین لەو دیاردە كۆمەڵایەتییە.



وشە - سلێمان تاشان