ئه‌لیسا گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی 22ی تشرینی یه‌كه‌م له سندیباد لاند له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كۆنسێرتی ساز كرد، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، زۆر ترساوه به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان ڕێكاری ته‌ناهیی توند بۆ هاتنی گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی تشرینی یه‌كه‌م، یاسر دی جه‌ی به‌رپرسی ئاهه‌نگی ئه‌لیسا له سندیباد لاند له به‌غدا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی ئه‌لیسا، ڕۆژی هه‌ینی 22ی تشرینی یه‌كه‌م له به‌غدا بوو و كۆنسێرتێكی خێزانی ساز كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له 25ی حوزه‌یرانی ڕابردوودا له هه‌ولێر كۆنسێرتی ساز كرد و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا".
ڕوونی كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی به‌غدا زۆر ناجێگیره، ئێمه سێ تیمی ته‌ناهیمان پێكهێنابوو بۆ پاراستنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، جگه له‌وه‌یش له ژێره‌وه‌ی جله‌كانی له‌سه‌ر شانییه‌وه تا ئه‌ژنۆی، جلێكی وه‌ك سترێج به جه‌سته‌یه‌وه بوو كه فیشهكنهبڕ بوو و بۆمان دانابوو، ئه‌مه‌ی بۆی كرا ته‌نیا له به‌غدا بۆی كراوه، له شاری هه‌ولێر ته‌نیا چوار پاسه‌وان و شۆفێرێكی بۆ دانرا و دۆخه‌كه زۆر ئاسایی بوو.
ئه‌مه‌ی بۆی كرا ته‌نیا له به‌غدا وابووه
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق بۆ تانه‌دان له‌باره‌ی جله فیشهكنهبڕهكهیهوه كه پۆشیبووی، توانجیان له دۆخی ته‌ناهیی عێراق داوه و حكوومه‌تیی عێراقیان به‌لاواز وه‌سف كردووه. هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه میوانی بیانی له به‌غدا نه‌توانن به ئازادانه بسووڕێنه‌وه، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش به‌بێ پاسه‌وان و به‌ئازادانه كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
شایانی باسه جگه له‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی به‌غدای ئه‌لیسا له سندیباد لاند ساز كرابوو، هه‌روه‌ها ته‌نیا بۆ خێزان بوو، هاووڵاتییان پێشتر پلیتهكانیان كڕیبوو، هه‌روه‌ها به دوو شوێنی تایبه‌ت به پشكنین تێده‌په‌ڕین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده كاتێك ئاهه‌نگی له كوردستان ساز كرد، هیچ ڕێكارێكی ته‌ناهی نهگیرابووهبهر و دۆخه‌كه زۆر ئاسایی بوو.
شایانی باسه ئه‌لیسا له ساڵی 2010یش كۆنسێرتێكی تری له شاری هه‌ولێر ساز كرد، چه‌ندان هه‌واداری له شاره جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی بوون و پلیتێكی زۆری لێ فرۆشرا، هاوكات ئه‌مساڵ بۆ دووه‌م جار سه‌ردانی كوردستانی كرد و تا ئێسته سه‌ردانی شاره‌كانی عێراقی نه‌كردووه له‌به‌ر خراپی باری ته‌ناهیی ناوچه‌كانی عێراق. دوێنێ بۆ یه‌كه‌م جار به ترسێكی زۆره‌وه و به‌دووریی 40 مه‌تر له‌سه‌ر سته‌یجه‌وه له هه‌وادارانی كۆنسێرتێكی ساز كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌لیسا له ناوه‌ڕاستی كۆنسێرته‌كه به‌توانجه‌وه نزای بۆ دۆخی ته‌ناهیی عێراق كرد.
ئه‌لیسا ساڵی 1972 له دایك بووه و له ساڵی 1998دا (بدی دوب) یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كانی بووه، دووه‌م ئه‌لبوومی (عایشالك) بوو كه ساڵی 2002 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌لبوومی سێیه‌می به‌ناوی "احلى دنیا" كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو. ئه‌لیسا ده‌رچووی كۆلیجی زانسته سیاسییه‌كانه، تا ئێسته 11 ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دوایه‌مینیان ئه‌لبوومی (الی كل اللی بیحبونی) بوو، چه‌ندان ئاهه‌نگی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوا ساز كردووه، له ڕێی گۆرانی و كلیپه‌كانی توانیویه‌تی 17 نازناوی هونه‌ری له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و دنیا وه‌ربگرێت.