زۆرن ئه‌و رووداوانه‌ی له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كانی هۆڵیوود روویان داوه، زۆرینه‌یان رووداوی بریندارییان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند فیلمێك رووداوه‌كان بوونه‌ته هۆی مردنی ئه‌ندامانی تیمی فیلمه‌كان. له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری هه‌واڵێكی تایبه‌تی بلاو كردووه‌ته‌وه كه دوا رووداویش كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمێك بووه.
دواین فیلم كه به‌مدواییه له هۆڵیوود وێنه‌ی گیرا، پێگه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی فلیمه‌كه نه‌كردووه و ته‌نیا ئاماژه‌یبه پاڵه‌انی فیلمه‌كه كردووه كه ئه‌لیك باڵدوینه، له‌كاتی وێنه‌گرتندا به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن كه خاتوونێكه، به هه‌ڵه‌یه‌ك كوژراوه.
له فیلمی "زه كابتیڤ" كه له ساڵی 1915دا به‌رهه‌م هێنراوه، له‌كاتی وێنه‌گرتندا پاڵه‌وانی فیلمه‌كه "چاڵرلز چاندلر" له‌لایه‌ن سه‌ربازێكه‌وه به هه‌ڵه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.
له فیلمی "توایلایت زۆن"یش له ساڵی 1982دا، ئه‌كته‌ری ناودار "فیك مۆرۆ" خۆی و دوو منداڵی ڤێتنامی، كۆپته‌رێك كه‌وتووه‌ته سه‌ریان و كوشتوونی.
له فیلمی "توب گان" له ساڵی 1986دا كه ئه‌كته‌ری ناودار "تۆم كرووز" پاڵه‌وانی ئه‌و فیلمه‌یه، ئه‌كته‌رێكی جێگره‌وه‌ی كرووز، له‌ناو كۆپته‌رێكدا بووه و كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه و گیانی له ده‌ست داوه.
له فیلمی "زه كر‌و" له ساڵی 1993 له‌كاتی وێنه‌گرتندا، ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی "براندۆن لی" كه ده‌كاته نه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری ناوداری كۆچكردوو "برووس لی"، به هه‌ڵه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و ده‌كوژرێت.
له فیلمی "باتمان: زه دارك تایت" له ساڵی 2007 له كاتی وێنه‌گرتندا، ئه‌ندامێكی تیمه‌كه كه ته‌كنیككار و هاوكات ئه‌كته‌ریش بووه به‌ناوی "كۆنوای وێكلیف"، به ئۆتۆمبێل خۆی به دارێكدا ده‌كێشێت و گیان له ده‌ست ده‌دات.