بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م 23ی ئۆكتۆبه‌ر، یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا بكرێت، راهێنه‌ری ریال مه‌دریدیش رای گه‌یاند، كلاسیكۆ یارییه‌كی تایبه‌ته.
كارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ شه‌موو له باره‌ی یاریی كلاسیكۆی سبه‌ی له نێوان تیپه‌كه‌ی و بارسێلۆنا، گوتی: "یارییه‌كه بۆ هه‌مووان تایبه‌ته، ئێمه به پێی ئاستی یارییه‌كه خۆمان ئاماده كردووه".
یارییه‌كه له یاریگه‌ی كامپ نوو سه‌عات 17:15 ده‌ست پێ ده‌كات.
ئانچیلۆتی گوتی: "به باشی نازانم باسی ئه‌و یاریزانانه‌م بكه‌م، كه سبه‌ی یاریی ده‌كه‌ن، چونكه هیچیان نازانن كێ یاریی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به یاریزانه پێكراوه‌كانیش، راهێنه‌ری مه‌درید گوتی: "تیپه‌كه ئاماده‌یه، به تایبه‌تی هازارد و كارڤاخالیش ئاماده‌ن".
ئانچیلۆتی رای گه‌یاند، كلاسیكۆ هه‌موو كات گرنگه، ته‌نانه‌ت به‌بێ مێسی و رۆناڵدۆش.
هه‌روه‌ها گوتی: "من له ناو یاریگه‌ی كامپ نوو هیچ یارییه‌كم له بارسێلۆنا نه‌بردووه‌ته‌وه، بۆیه كاتی هاتووه بردنه‌وه تۆمار بكه‌م".
له خولی ئیسپانیا ریال مه‌درید له پله‌ی سێیه‌مه به 17 خاڵ، یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، بارسێلۆناش 15 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی حه‌وته‌مه، ئه‌ویش یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه.