كۆمه‌ڵێك له به‌ربژێره‌كان بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر، داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه دوانه‌خرێت و له كاتی خۆیدا بكرێت، پلانی خۆیشیان بۆ داهاتووی یانه‌كه ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له یاریزان و راهێنه‌رانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، كه زۆربه‌یان بڕوانامه‌ی به‌رزیان له بواری وه‌رزشدا هه‌یه، خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی یانه‌كه به‌ربژێر كردووه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له هه‌ولێر، یاداشتێكیان خوێندنه‌وه و داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش و لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد، هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی هه‌ولێر دوانه‌خرێت و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت.
به پێی خشته‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، بڕیاره هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی هه‌ولێر له 27ی ئه‌م مانگه‌دا بكرێت، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی دوابخرێت، ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه له ناو وه‌رزشواناندا بڵاو بووته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه نه‌كرێت.
دكتۆر ته‌ها قادر راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌كه‌دا پاداشتێكی به ناوی ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كان خوێنده‌وه، كه داوای كرد هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و هه‌روه‌ها له كاتی خۆیدا بكرێت.
ده‌نگۆی دواخستنه‌كه زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، تیپی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كه بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌ره‌و تونس به‌ڕێ بكه‌ون، كه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شداری له خولی یانه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.
دكتۆر ته‌ها رای گه‌یاند "ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ چه‌ند رۆژێك و تا شاندی تیپی كچان ده‌گه‌ڕێنه‌وه دوابخرێت، به‌ڵام له‌وه زیاتر قبوڵ ناكرێت".
هاوكات له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، تاریق عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان، سه‌لام حوسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و بێستون ئه‌كره‌م سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی تۆپی پێ وه‌ك میوان ئاماده‌بوون.
ئه‌و كۆمه‌ڵه وه‌رزشوانه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، كه خۆیان به‌ربژێر كردووه، ترسیان له‌وه هه‌یه هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی هه‌ولێر دوابخرێت، بۆیه داوایان كرد دوور له فشار هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی "وشه" به ستافی ئێسته و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ربژێر كردووه، 25 كه‌س خۆیان بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ربژێر كردووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ململانێیه‌كی تووند بێته ئاراوه.
دكتۆر ته‌ها گوتی: داوا له حكوومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین هاوكار و پاڵپشت بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی".
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ربژێره پلانی خۆیان بۆ پێشخستنی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كرد، كه ئه‌گه‌ر ده‌ربچن كۆمه‌ڵێك كار و پرۆژه‌ی گرنگ و گۆڕانكاریی گه‌وره له یانه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه "ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانی وه‌رزشی، هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و گرنگیپێدانیان، ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ راهێنه‌ران و كادیرانی وه‌رزشی له یانه‌كه، پێكهێنانی لیژنه‌ی هونه‌ری و پێشخستن، كاركردن له‌سه‌ر زیادكردنی داهاتی یانه‌كه و نه‌هێشتنی بارگرانی له‌سه‌ر حكوومه‌ت له رووی داراییه‌وه، بنیاتنانه‌وه‌ی یاریگه و هۆڵ و مه‌له‌وانگه و پرۆژه‌كانی تری یانه‌كه و چه‌ند پرۆژه و پلانێكی تر".
له وه‌ڵامی پرسیاری "وشه"، كه ئایا ئه‌وان هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، یان نه‌كرێت، دكتۆر ته‌ها گوتی: "بێگومان هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و ئه‌و كاته شێواز و به‌رنامه‌ی خۆمان ده‌بێت و بۆ هه‌ر رووداوێكیش قسه‌مان ده‌بێت".
له به‌شێكی تری كۆنگره‌كه‌دا دكتۆر وه‌لید عاره‌ب یاریزانی پێشووی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و مامۆستای زانكۆ، گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت چاكسازی و گۆڕانكاری له یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین، مه‌به‌ستی ترمان نییه و ده‌مانه‌وێت یانه‌ی هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه لووتكه‌ی ئاستبه‌رزی و توانا، بۆ دژایه‌تی كه‌س نه‌هاتووین و ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و سه‌ركه‌وتوو به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا ئیبراهیم قادر یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی ده‌ستی یانه‌كه، كه له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، ئاشكرای كرد، كه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی ناو یانه‌ی هه‌ولێره‌وه، مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ و ناوه‌رزشی به‌رامبه‌ر یاریزانانی یانه‌كه ده‌كرێت، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له سۆشیال میدیا به لایه‌ك و كۆمێنت و پۆست پشتگیریی به‌ربژێره نوێیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌ك به‌ربژێر بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌بوون، بریتیی بوون له "دكتۆر ته‌ها قادر، دكتۆر وه‌لید عاره‌ب، مۆفه‌ق یونس، دیدار حامید، ئه‌حمه‌د شوكر، سه‌ردار فارس، ئیبراهیم قادر و ئاڵا دێده‌وان".
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری