بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك كه تێیدا فه‌رمانده‌ی سوپای پێشووی ئه‌فغانستان ده‌رده‌كه‌وێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنه‌یه كه فه‌رمانده‌كه له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا دانیشتووه، زۆرترین قسه‌وباسی له‌و وڵاته دروست كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، تێیدا فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئه‌فغانستان "هێبهتوڵا عه‌لی زای" له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ك له ویلایه‌تی فریجینیا به ته‌نیا دانیشتووه، ئه‌و وێنه‌یه زۆرترین قسه‌وباسی له‌ناو ئه‌فغانه‌كاندا دروست كردووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای ئه‌فغانستان به‌رله هه‌فته‌یه‌ك كه تاڵیبان له مانگی ئۆگستس كۆنترۆڵی كابول بكات، كرایه فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای ئه‌و وڵاته، ئه‌وكات هێبهتوڵا له وتارێكدا ئه‌گه‌ری زۆری سه‌ركه‌وتنی سوپای ئه‌فغانستانی به‌سه‌ر تاڵیباندا راگه‌یاند، كه‌چی له دوای یه‌ك هه‌فته له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی تری حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته هه‌ڵاتن.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی فه‌رمانده‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌فغانی بڵاو كرایه‌وه، مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆڕان و هه‌ڵاتن بووه، پێده‌چێ له وێنه‌كه‌دا چووبێته ناو دنیای رامانه‌وه و چاوه‌ڕێی په‌نابه‌ریی سیاسی بكات و دواتریش به یه‌كجاری له ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
له مانگی ئۆگستسی رابردوودا هێزه سه‌ربازییه‌كانی پێشتری ئه‌فغانستان، له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی تاڵیبان ولاته‌كه‌یان چۆڵ كرد، سه‌تان به‌رپرسی ئه‌و وڵاته ئه‌فغانستانیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته هه‌ڵاتن، له سه‌روویانه‌وه ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه.