له یه‌كشه‌می كلاسیكۆیه‌كانی ئه‌وروپادا، ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ مارسیلیا یاریی كلاسیكۆی فڕه‌نسا ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كلاسیكۆ له ئیسپانیا، ئینگلته‌را و ئیتالیا، له فڕه‌نساش یاریی لووتكه و كلاسیكۆ له نێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیا دێته ئه‌نجامدان.
یارییه‌كه سه‌عات 21:45 له یاریگه‌ی مارسیلیا "ڤیلدروم" به‌ڕێوه ده‌چێت و له كاتێكدایه، پاریس له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 27 خاڵ، به‌ڵام مارسیلیا له پله‌ی چواره‌مه به 17 خاڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باكگراوند و ركابه‌ریی مێژوویی نێوان هه‌ردوو یانه، وا ده‌كات یارییه‌كه به‌هێز و پڕ ركابه‌ریی بێت.
پاریس بۆ یاریی ئه‌مڕۆ به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی ئاماده‌یه، به تایبه‌تی هه‌رسێ یاریزانی ئه‌ستێره و هێرشبه‌ری تیپه‌كه "مێسی، نه‌یمار و ئیمباپێ"، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی تری تیپه‌كه بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، به‌ڵام سێرخیۆ رامۆس ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ده‌رناكه‌وێت.
ئه‌وه‌ی بۆ پاریس گرفته، جه‌ماوه‌ر و هاندانی به‌جۆش و كه‌شی تایبه‌تی هانده‌رانی مارسیلیایه، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی شێتانه هانی تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، به تایبه‌تی كاتێك به‌رامبه‌ر پاریس یاریی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش خۆیان به جه‌مسه‌رێكی تۆپی پێی فڕه‌نسا ده‌زانن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز و پڕ له ململانێ له نێوان هه‌ردوو یانه بێته ئه‌نجامدان، دووریش نییه وه‌ك چه‌ند یارییه‌كی پیشوو، توندوتیژی و به‌گژیه‌كداچوونیش رووبدات.