ئه‌مڕۆ له خولی ئیتالیا یاریی لووتكه و كلاسیكۆ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و یوڤێنتوس دێته ئه‌نجامدان، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كلاسیكۆیه‌كانی تری ئه‌مڕۆی ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئۆكتۆبه‌ر، له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیتالیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، له یاریی كلاسیكۆی ئیتالیا، له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌بێته‌وه.
ئینته‌رمیلان له پله‌ی سێیه‌مه به 17 خاڵ و یوڤێنتوس له پله‌ی حه‌وته‌مه به 14 خاڵ، بۆیه یارییه‌كه بۆ هه‌ردوولا گرنگه و ئه‌نجامه‌كه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌دا ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی جیاوازی نێوانیان سێ خاڵه.
ئینته‌رمیلان هێڵی پێشه‌وه‌ی به بوونی لاوتارۆ مارتینێز و ئیدین دزیكۆ زۆر به‌هێزه و تیپه‌كه به گشتی له هه‌شت یارییدا 23 گۆڵیان كردووه، كه دزیكۆ 6 گۆڵ و لاوتارۆ 5 گۆڵیان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی پۆڵایینی یوڤی ده‌بنه‌وه، كه هه‌ریه‌كه له بۆنۆچی، كیلینی و دی لێخت له به‌رگریی بیانكۆنێریدا بوونیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها پاولۆ دیبالای یاریزانی ناوه‌ڕاستی یوڤی، بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به هۆی پێكانه‌وه له چه‌ند یارییه‌كی رابردووی تیپه‌كه دابڕا بوو.
یاریی ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پلان و ته‌كتیكی راهێنه‌ره‌كان یه‌كلای بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌شی یاریی كلاسیكۆ و یاریگه‌ی جۆزیپی میاتزا رۆڵی خۆی له ركابه‌رییه‌كه‌دا ده‌بێت.