له خولی ئیسپانیا، یانه‌ی سێڤییا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و له یارییه‌كه‌شدا هه‌شت گۆڵ تۆمار كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی سێڤییا له یاریگه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی 5-3 گۆڵ له یانه‌ی لێڤانتیی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی سێڤییا ئۆلیڤێ تۆرێس، ڤیسێنتی، دیێگۆ كارلۆس، مونیر حه‌دادی و فێرناندۆ ریگس تۆماریان كرد.
هه‌روه‌ها گۆڵه‌كانی لێڤانتی خۆزێ لویس مۆرالێس 2 گۆڵ و گۆنزالۆ میلیرۆ تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی سێڤییا به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 20 خاڵ، كه ریال سۆسیدایش هه‌ر 20 خاڵی هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه یانه‌ی لێڤانتی له پله‌ی 19 و پێش كۆتاییه و ته‌نیا 5 خاڵی هه‌یه.