دوای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنا هێرشیان كرده‌سه‌ر راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان، یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی كاره‌كه‌ی كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مشه‌و "یه‌كشه‌م 24ی ئۆكتۆبه‌ر" ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستدرێژییانه‌ی كرد، كه له لایه‌ن به‌شێك له هانده‌رانی یانه‌كه‌وه كراوه‌ته سه‌ر رۆناڵدۆ كۆمانی راهێنه‌ری بارسێلۆنا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دۆڕان.
یانه‌كه رای گه‌یاند، رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كاری له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
به‌شێكی زۆر له هانده‌رانی بارسێلۆنا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دوای یارییه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی كۆمان و سووكایه‌تیان به راهێنه‌ره‌كه‌یان كرد و هه‌وڵیان دا ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌سه‌ر.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به یانه‌ی ریال مه‌درید دۆڕا.