پاتری بریتییه له‌و ئامێره‌ی كه له توانایدایه وزه‌ی كیمیایی تێدا هه‌ڵبگیرێت و پاشان بیگۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌با. ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نیا یه‌ك پاتری هه‌یه ئه‌ویش 12 ڤۆڵته، ده‌كه‌وێته ژێر بۆنیت یان له هه‌ندێك ئۆتۆمبێل له سندووق، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاتریی سه‌ره‌كییه، ئه‌ی پاتری لاوه‌كی چییه و له كوێیه و كاری چییه؟.
له‌مباره‌یه‌وه كارزان ڕه‌شاد شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ئۆتۆمبێل و دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و هایبرید، زیادبوونی تایبه‌تمه‌ندی له پێكهاته‌ی كاره‌بایی ئۆتۆمبێلدا وایكردووه كه به ته‌نیا یه‌ك پاتری به‌س نه‌بێ بۆ ئیش پێكردن و خستنه گه‌ڕی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، له به‌شێكی زۆری بڕانده‌كانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ندازیارانی ئۆتۆمبێل هه‌ڵساون به دروستكردنی سیستمی پاتری دووانی، واتا دوو پاتری له یه‌ك ئۆتۆمبێلدا هه‌یه. پاتری ''سه‌ره‌كی و پاتری لاوه‌كی'' یان ''پاتری گه‌وره و پاتری بچووك''.
بەخراپبوون و مردنی پاتری لاوەکی، ئۆتۆمبێلەکە لەکار ناکەوێت، بەڵکو چەند تایبەتمەندییەک دەوەستن
له‌باره‌ی شوێن و ئه‌ركی پاتری لاوه‌كی یان بچووك ئه‌م شاره‌زایه گوتی، پاتری بچووك زۆربه‌ی كات شوێنی ده‌كه‌وێته ته‌نیشت پاتری گه‌وره یان له‌ناو داشبوڵ یان سندووق ده‌بینرێت. ئه‌م پاترییه به‌رپرسیاره له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئامێره كاره‌باییانه و پرۆگرامانه‌ی كه پاتری گه‌وره پێی ڕاناگات به گڕیان بخات یان كاریان پێ بكات، وه‌ك ''سیستمی ستاڕت/ ستۆپ'' كه به سیستمی كوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له تڕافیك ناسراوه، یان شاشه‌ی ناو داشبۆرد، یان لایته‌كانی جوانكاری ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل. ئه‌م پاترییهش وه‌ك هه‌ر پاترییه‌كی تر ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی هه‌یه، واتا ده‌بێت بگۆڕێت، به‌ڵام له‌كاتی تێكچوونی ئه‌م پاترییه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێل كار نه‌كات.
ئه‌مه‌یش شێوازی بارگاویبوونهوهیهتی ڕێی ''شه‌حن''بوونه‌وه، پاتری بچووك له ڕێی داینهمۆوه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ شه‌حن یان بارگاوی ده‌كرێته‌وه، واتا هه‌ركاتێك داینه‌مۆ ''پاتری گه‌وره"ت' بارگاوی كرده‌وه، ئه‌وا پاتری بچووك وزه‌ی كاره‌باییه‌كه هه‌ڵده‌مژێت بۆ ئه‌وه‌ی بارگاوی ببێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌م نیشانانه ده‌زانی پاتری بچووك كێشه‌ی هه‌یه، هه‌ر كاتێك پاتری بچووك بمرێ یان نه‌توانرێ بارگاوی بكرێته‌وه، ئه‌وا له‌سه‌ر داشبۆرد ده‌نووسرێ كێشه‌ت له پاتری بچو‌وكدا هه‌یه، یان كۆمه‌ڵێك سیستمی كاره‌بایی ڕاده‌وه‌ستی وه‌ك سیستمی ستاڕ/ ستۆپ، شاشه‌یی، یان پرۆگرامه‌كانی وه‌ك جی پی ئێس خاو ده‌بێته‌وه، لایته‌كانی ناو ئۆتۆمبێل ئیش ناكه‌ن.