ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو دوای بڕیاره هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌رانبه‌ر باڵوێزی 11 وڵات و ده‌ركردنیان له توركیا، جارێكی تر به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی تشرینی یه‌كه‌م، ئیسماعیل فازڵ له كۆمپانیای ته‌وه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واڵه له هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له بۆڕسه‌ی فه‌رمی توركیا ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 977 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 138 لیره‌ی توركییه".
ئاماژه‌ی دا، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كڕین و فرۆشتن به لیره‌ی توركیمان ڕاگرتووه به‌هۆی ناجێگیری له به‌هاكه‌ی، چونكه ئه‌مه زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه به‌های لیره‌ی توركی به داته‌پیوی ماوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ نرخی كه‌لوپه‌ل، سه‌وزه، میوه، خۆراك، هۆتێل، چێشتخانه، به‌نزین له ته‌واوی توركیا زیاتر ده‌بێت و هاووڵاتییان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا ڕۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌عات 12ی شه‌و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆڕسه‌دا، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 9.88 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.