بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى بۆ بارى کەشوهەوا و پلەکانى گەرماى شارەکانى باشوورى کوردستان خستە روو.
بەگوێرەى کەشناسى، ئەمڕۆ هەینى 21ى تشرینى یەکەم، ئاسمانى شارەکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و کەرکووک ساماڵ دەبێت و پاشان لەکاتەکانى درەنگدا بۆ هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت.
کەشناسى روونیکردووەتەوە، نزمترین پلەى گەرمى تۆمارکراو ئەمڕۆ لە هەولێر 14 پلەى گەرمى، لە سلێمانى 12 پلەى گەرمى، لە دهۆک 13 پلەى گەرمى و لە کەرکووک 18 پلەى گەرمى تۆمار کراوە. پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە هەولێر بۆ 30 پلەى گەرمى، لە سلێمانى 31 پلەى گەرمى، لە دهۆک 27 پلەى گەرمى و لە کەرکووک بۆ 32 پلەى گەرمى بەرز ببنەوە.
کەشناسى پێشبینى کردووە، سبەى شەموو 22ى تشرینى یەکەم، ئاسمانى شارەکانى باشوورى کوردستان هەور بێت و پاشان لە کاتەکانى درەنگدا بۆ ساماڵ بگۆڕێت.
بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى، پلەکانى گەرما لە نێوان پلەیەک تا دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ هەینى بەرز دەبنەوە.
وشە/کەشناسى-ر. ف