گه‌ڕێكی تر له خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ ده‌ست پێ ده‌كات، یانه‌ی نه‌ورۆز تا ئێسته بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه و ئه‌مڕۆ هه‌لێكی هه‌یه بتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئۆكتۆبه‌ر، یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و پێنج یاریی به‌ڕێوه ده‌چن.
له نوێنه‌رانی كوردستان له خوله‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ ته‌نیا یانه‌ی نه‌ورۆز یاریی هه‌یه، كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سلێمانییدا به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌لقاسم یاریی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش سه‌عات 15:00 ده‌ست پێ ده‌كات.
نه‌ورۆز 4 یاریی كردووه، 3یاریی دۆڕاندووه و یارییه‌كیش یه‌كسان بووه، هه‌روه‌ها یارییه‌كی دواخراوی به‌رامبه‌ر جه‌وییه هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه.
نه‌ورۆز كه ئه‌م وه‌رزه یه‌كه‌مجاره به‌شداریی خولی نایابی عێراق ده‌كات، به هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه دره‌نگ خۆی كۆكرده‌وه و ئاماده‌كارییه‌كی باشی بۆ خوله‌كه نه‌بوو.
نه‌ورۆز ئه‌مڕۆ هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه تامی یه‌كه‌م بردنه‌وه بكات و دڵی هانده‌رانی خۆش بكات، چونكه یانه‌ی ئه‌لقاسم بارودۆخی له نه‌ورۆز باشتر نییه و ئه‌وانیش تا ئێسته بردنه‌وه‌یان نییه، له 5 یارییدا 3 یه‌كسانبوون و دوو دۆڕانیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ورۆز به پاڵپشتیی یاریگه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆی هه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌ت وه‌ربگرێت و بردنه‌وه‌یه‌ك تۆمار بكات.
هاوكات یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ سبه‌ی له گه‌ڕی شه‌شه‌مدا یارییه‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی عێراق:
نه‌ورۆز – ئه‌لقاسم 15:00
كه‌رخ – سناعه 15:00
نه‌فت – شوڕته 15:00
نه‌فتی وه‌سه‌ت – ئه‌مانه‌ی به‌غدا 17:15
زه‌وڕا – كاره‌با 19:30.