ئه‌ندامی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا، باس له دواین ڕه‌وشی په‌نابه‌ران له توركیا ده‌كات و ئاماری ڕزگاركردنی ده‌یان په‌نابه‌ر و گرتنی سه‌تان په‌نابه‌ری تر له توركیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی تشرینی یه‌كه‌م، هیوا خدر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له وان ڕێكه‌وتی 22ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی ئۆزالیب سه‌ربه شاری وسن هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران، 188 په‌نابه‌ر له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ خاكی توركیا گیراون، 172 په‌نابه‌ریان ئه‌فغانی بوون و 16 په‌نابه‌ریشیان پاكستانی بوونه.
ڕوونی كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ئه‌زمیر، ڕێكه‌وتی 22ی هه‌مان مانگ، له ناوچه‌ی دیكیلی سه‌ربه شاری ئه‌زمیر هه‌شت په‌نابه‌ر ڕزگار كران كه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه دیپۆرت كرابوونه‌وه، له هه‌مان ڕێكه‌وتیش له ناوچه‌ی ئۆرلا هه‌ر سه‌ربه شاری ئه‌زمیر، له‌ناو به‌له‌مێكی چووپدا 30 په‌نابه‌ر گیران كه به‌نیاز بوون بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان.
له‌سه‌ر ناوچه‌ی چه‌نه‌كاڵێ گوتی، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوویش له ناوچه‌ی گوێیك چادا سه‌ربه شاری چه‌نه‌كاڵێ، دوای له كاركه‌وتنی بزوێنه‌ری كارپێكه‌ری به‌له‌مێكی چووپی په‌نابه‌ران، 38 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی گیران كه پێك هاتبوون له 15 پیاو و شه‌ش ژن و 13 كوڕ و چوار كچ.
"له ویلایه‌تی ئایدن ڕێكه‌وتی 22ی تشرینی یه‌كه‌م، له ناوچه‌ی كوشاداسێ سه‌ربه شاری ئایدن، 25 په‌نابه‌ر رزگار كران كه پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنانه‌وه دیپۆرت كرابوونه‌وه.
له مۆغه‌ڵایش ڕۆژی دواتر له ناوچه‌ی فه‌تحیه سه‌ربه شاری مۆغه‌ڵا، 27 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به یۆنان به به‌له‌مێكی چووپی هه‌شت نه‌فه‌ری، به‌ڵام له نزیك كه‌ناری ده‌ریاكه به‌له‌مه چووپه‌كه به‌رگه ناگرێت و ده‌ته‌قێت، په‌نابه‌ره‌كانیش بۆ ڕزگاربوونیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دواتر سه‌رجه‌میان ده‌گیرێن، هه‌روه‌ها هه‌ر له شاری مۆغه‌ڵا ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو له ناوچه‌ی مه‌رماریس، 15 په‌نابه‌ر له به‌له‌مێكی چووپدا ڕزگار كران كه پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری یۆنانه‌وه دیپۆرت كرابوونه‌وه". هیوا خدر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا وای گوت.
ئێسته زۆربه‌ی په‌نابه‌ران كه دێنه خاكی توركیاوه، هاووڵاتییانی عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان و چه‌ندان وڵاتی تری ناوچه‌كه‌ن، له ڕێی سنووری ئێرانه‌وه دێن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه سنووری نێوان ئێران و توركیا 144 كیلۆمه‌تره، ساڵی 2017 له‌سه‌ر فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، توركیا بڕیاری دا به درێژایی ئه‌و سنووره دیواری كۆنكریت دابنرێت، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌شی بۆ رێگری له هاتوچۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌و په‌ناخوازانه بوون كه بۆ ژیانێكی ئارام زێد و ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا به‌ڕێ كه‌وتن تا له‌و رێیه‌وه بگه‌نه ئه‌وروپا.