نه‌ورۆز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خولی عێراق به‌ده‌ست هێنا

:: PM:06:19:25/10/2021 ‌
دوای ئه‌نجامدانی پێنج یاری، یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خولی نایابی عێراق تۆمار كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یاریگه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لقاسم یاریی كرد و توانی به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.

گۆڵه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز، ئاسۆ رۆسته‌م دوو گۆڵ و دیار عه‌لی تۆماریان كرد، كه‌ گۆڵێكی ئاسۆ رۆسته‌م به‌ په‌ناڵتی بوو، هه‌روه‌ها گۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌لقاسم حارس حاته‌م و مورته‌زا كه‌ساد تۆماریان كرد، كه‌ گۆڵی دووه‌می ئه‌وانیش به‌ په‌ناڵتی بوو.

یانه‌ی نه‌ورۆز  بووه‌ خاوه‌نی 4 خاڵ و یارییه‌كی دواخراویشی به‌رامبه‌ر قوه‌ی جه‌وییه‌ هه‌یه‌.

نه‌ورۆز له‌ چوار یاریی رابردوودا سێ دۆڕان و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه‌ و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئێسته‌ له‌ پله‌ی 14یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی و یانه‌ی ئه‌لقاسمیش به‌ 3 خاڵ له‌ پله‌ی 17یه‌.



وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا