چۆن بەسەر وزە و بیركردنەوەی نەرێنیدا زاڵ دەبیت؟

:: PM:06:40:25/10/2021 ‌

دید و سەیركردنی مرۆڤ بۆ ژیان جیاوازە، بە گشتی و بە پلەی جیاواز لە نێوان ئاسایی و نائاسایی و ئەرێنی و نەرێنی دێت و دەچێت، بەڵام وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر بە ژیان و كارتێكەرەكانی، رەنگە مرۆڤ بێ ئەوەی هەستی پێ بكات خۆی لەناو زاڵبوونی هێز یان بیركردنەوەی نەرێنی بەسەریدا ببینێتەوە، بە شێوەیەك بە زەحمەت بتوانێت بەرەو ئاساییبوونەوە خۆی دەرباز بكات.

رەنگە مرۆڤ لە بیركردنەوە و پێشبینی و وشەكانییەوە هەست بەوە بكات ئاخۆ وزە و بیركردنەوەی نەرێنی بەسەریدا زاڵە یان نا، كە كار لە ژیان و كەسایەتی و بڕیارەكانی خۆی و خێزانەكەیشی دەكات، بەڵام ئەگەر وایت، چۆن خۆتی لێ رزگار دەكەیت؟

رەنگە لە نیشانەكانی ئەوە بێت كە بە بەردەوام بە گلەیی و رەخنەئامێزی بۆ دەوروبەرت و بە بەردەوام چاوەڕوان و چاودێری روودانی شتی ناخۆش و خراپ دەكەیت، بۆیە پێویستە لەو حاڵەتانە هەوڵ بدەیت كە بیرۆكە خراپ و نەرێنییەكانت بە ئەرێنی و باش بگۆڕیت و سەرنج بخەیتە سەر رووداوە باشەكان لە ژیانت، بیرۆكە نەرێنییەكان لەناو مێشكی مرۆڤ كەلەكە دەبن، بۆیە بە راهێنانی تێڕامان بەسەریاندا زاڵ ببە، واتە رۆژانە ئەو راهێنانانە ئەنجام بدە. 
لە بەدواداچوونی هەواڵ و رووداوە نەرێنی و ناخۆشەكان دوور بكەوە
بڕۆ ناو سروشت، كەسانی لە گوند و لەنێوان دارستان و دەشت و چیا دەژین، دەروونێكی ئارامتر و جێگیرتریان هەیە و كەسانی ئەرێنیترن، بۆیە رۆژانە رۆیشتن بكە و لەناو دۆخێكی سروشتیدا دابنشە، وەك پارك و باخ، بەدوای سەرچاوەی پاڵپشتی ماناكی بگەڕێ، واتە لەگەڵ خۆت دابنیشە و سەرنج بدە سەر ئاشتی ناوخۆیی خۆت و شتە ئەرێنییەكان لە ژیانت. 

كاتی نوستن خۆت لە رووناكی و شاشەی زیرەك بەدوور بگرە وەك مۆبایل و تەلەڤزیۆن و هەوڵ بدە حەوت سەعات بخەوی، چونكە كەمخەوی هۆكاری چەندان نەخۆشییە لەوانە شەكرە و قەڵەوی و خەمۆكی. لە بەدواداچوونی هەواڵ و رووداوە نەرێنی و ناخۆشەكان دوور بكەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل