ئه‌ندامێكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، كۆمسیۆن بڕیاری داوه 46 تانه‌ی تریش قبووڵ بكات. له‌كاتێكدایه دوێنێ له كۆی 483 تانه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا 461 تانه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌وه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه نه‌ك هه‌مووی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م، عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به "وشه" ڕای گه‌یاند، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، 46 تانه‌ی تر كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند كراون، به‌ده‌ست هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ 800 وێستگه ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، "ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری داوه وێستگه‌كان له پارێزگاكانی به‌غدا، به‌سره، موسه‌ننا، زیقار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ولێر، به‌ده‌ست هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ بكرێت."
ڕوونی كرده‌وه، "سبه‌ی چوارشه‌م 27ی تشرینی یه‌كه‌م، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی سندووقه تانه لێدراوه‌كان له نه‌ینه‌واوه ده‌ست پێ ده‌كات، دواتریش له پارێزگاكانی تری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوكات به ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ده‌زگا میدیاییه‌كان".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌موو 23ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، "كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه‌ی كه پێشكه‌شی كراون، بۆیه به‌شی پێوه‌ندیدار به تانه‌كان به‌رده‌وام بووه له لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه، 340 تانه‌ی تر خراونه‌ته پێشی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و دوای كۆتاهاتنی ڕێكاره پێویسته‌كانی لێكۆڵینه‌وه، له ڕۆشنایی به‌ڵگه و ڕاسپارده پێشكه‌شكراوه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به هۆكاری جیاجیا 322 تانه‌ی ڕه‌ت كردوونه‌ته‌وه".