دادگایه‌كی ئوستڕالیا بڕیاری دا راهێنه‌ری پێشووی مه‌له‌وانی جۆن رجیناڵد رایت به شێوه‌یه‌كی كاتی بخاته زیندانه‌وه، ئه‌مه‌ش به تۆمه‌تی دهستدرێژيی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان.
جۆن رجیناڵد رایت ته‌مه‌نی 78 ساڵه، له ویلایه‌تی كۆینزلاند له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا و تا مانگی داهاتوو ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت، كه تۆمه‌تی كۆنی له‌سه‌ره و ده‌گوترێت ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند منداڵێك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئوستڕالیا، ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و له شاره‌كانی بریزبن و رۆكهامتۆن روویداوه.
بڕیار بوو رایت شه‌مووی رابردوو له دادگا ئاماده بێت، به‌ڵام دۆسیه‌كه‌ی به هۆكاری ته‌ندروستییه‌وه بۆ دوو رۆژ دواخرا.
هاوكات دوێنێ دووشه‌میش رایت له دادگا ئاماده نه‌بوو، پارێزه‌ره‌كه‌شی داوای ده‌سته‌به‌ریی (كه‌فاله‌ت) بۆ نه‌كرد، بڕیاریش وایه له 15ی مانگی داهاتوو دادگایی بكرێت.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی جۆن رجیناڵد رایت دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس دێت، دوای ئه‌وه‌ی رادیۆی ئوستڕالیا بڵاوی كرده‌وه، رایت پێشتر ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی مه‌شقی پێ كردوون و دوو یاریزانیش ددانیان به‌وه داناوه راهێنه‌ره‌كه كاتی خۆی ده‌ستدرێژیی كردوونه‌ته سه‌ر.