یاریزانێكی یانه‌ی ریال مه‌درید، بووه‌ته جێی بایه‌خی یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی و ده‌یانه‌وێت ئه‌م زستانه بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد هه‌وڵ ده‌دات ئیدین هازاردی یاریزانی ریال مه‌درید له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا بباته ریزه‌كانییه‌وه.
هازارد له 2019 له یانه‌ی چێڵسییه‌وه به گرێبه‌ستی 100 ملیۆن یۆرۆ پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، گرێبه‌سته‌كه‌شی تا ساڵی 2024ـه.
به‌ڵام هازارد له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و پێكان به دوای پێكانی دووچار ده‌بێت و نه‌یتوانیوه به ئاستی پێویست ده‌ربكه‌وێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باسی ئه‌وه‌یان كردووه، ریال مه‌درید ئاماده‌یی هه‌یه ده‌ستبه‌رداری هازاردی به‌لجیكی ببێت.
یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی، دوای ئه‌وه‌ی بووه موڵكی سندووقی وه‌به‌رهێنانی سعوودیه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌م زستانه چه‌ند یاریزانێكی باش بباته ریزه‌كانی و تیپه‌كه به‌هێز بكات.