سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له فڕه‌نسا، واده‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكاری ئیسپانی له یارییه فه‌رمییه‌كانی پاریس سانجێرمان ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیانی فڕه‌نسی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرای كرد، سێرخیۆ رامۆس له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ به‌شداریی مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، له یاریی هه‌ینیی داهاتوو به‌رامبه‌ر لیل له گه‌ڕی 12ی خولی فڕه‌نسا، رامۆس به‌شداریی ده‌كات، كه ده‌بێته یه‌كه‌م یاریی فه‌رمیی ئه‌و له‌گه‌ڵ تیپه نوێیه‌كه‌یدا.
رامۆسی كاپتنی پێشووی ریال مه‌درید، ته‌مه‌نی 35 ساڵه و ئه‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی "ته‌نیا به مووچه"، بۆ دوو وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس كردووه، به‌ڵام هێشته به‌شداریی هیچ یارییه‌كی فه‌رمیی تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه.