ئه‌م هه‌فته‌یه تیپه‌كانی ئیتالیا و ئیسپانیا پشوو وه‌رناگرن و خوله‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو خولدا چه‌ند یارییه‌ك دێنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی ئیتالیا ده‌ست پێ ده‌كات و سێ یاری دێنه ئه‌نجامدان.
به‌هێزترین یارییش له نێوان میلان و تۆرینۆ ده‌بێت، كه بۆ میلان گرنگه بردنه‌وه تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بگرێت، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتییش بێت، كه ئێسته له‌گه‌ڵ ناپۆلی به 25 خاڵ هاوبه‌شن و پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان گرتووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی ئیتالیا:
ڤینیزیا – سالیرنیتانا 19:30
سێپزیا – جێنه‌وا 19:30
میلان – تۆرینۆ 21:45.
له لایه‌كی تر له خولی ئیسپانیا یارییه‌كانی گه‌ڕی 11 ده‌ست پێ ده‌كات و به هه‌مان شێوه سێ یاریی دێنه ئه‌نجامدان، كه خشته و كاته‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌یه:
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش – ئێلچی 20:00
ئیسپانیۆڵ – ئاتلێتیك بیلباو 22:00
ڤیاڕیال – قادێش 23:30.
هاوكات سبه‌ی و پێنجشه‌میش یارییه‌كانی هه‌ردوو خول به‌رده‌وامییان ده‌بێت.