ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌ند یارییه‌ك له قۆناغی دووه‌می ئه‌ڵمانیا دێنه ئه‌نجامدان و براوه‌ی یارییه‌كانیش راسته‌وخۆ بۆ قۆناغی دواتر سه‌رده‌كه‌ون.
ئه‌مڕۆ ئێواره چه‌ند یانه‌یه‌كی پله یه‌ك له قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كه‌ن، هیچ یه‌كێك له‌و تیپانه‌ش ئه‌ركیان زه‌حمه‌ت نییه، به‌ڵام هه‌موو كات له جامی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كرا و سوپرایز بوونیان هه‌یه، بۆیه دوور نییه ئه‌مڕۆش تیپی گه‌وره له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكرێنه ده‌ره‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له جامی ئه‌ڵمانیا:
میونخ 1860- شاڵكێ 19:30
هۆفێنهایم – هۆڵشتاین كیڵ 19:30
بۆروسیا مۆنسته‌ر – هێرتابه‌رلین 19:30
بابلسبێرگ- لایپزیگ 19:30
بۆروسیا دۆرتموند – ئینگلۆشتات 21:00
نۆرنبێرگ – هامبۆرگ 21:45
ماینز – ئه‌رمینیا بیلیفێڵد 21:45
ئۆزنابرۆك – فرایبۆرگ 21:45.