جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌نزینی ئۆكتان به‌رز به نرخی هه‌رزان هاورده ناكرێت و به گوته‌ی بۆچوونی شاره‌زایان، ئه‌و ماده‌یه‌ی شاسوار داوای كردووه هاورده‌ی بكات، ژه‌هره نه‌ك به‌نزین.
وه‌ك درۆكانی تری رابردووی، شاسوار له بانگه‌شه‌ی هێنانی به‌نزین و دابه‌شكردنی به‌نرخی هه‌رزان پاشگه‌ز بووه‌وه و ئه‌وه‌یش چووه چوارچێوه‌ی درۆكانی تری.
پێشتر كه به‌نزینی هاورده كرد و دابه‌شی كرد، ئه‌وكات پێم وابوو ناتوانێ به‌نزینی سلێمانی دابین بكات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، بارزان شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت مۆڵه‌تی هێنانی 10 ملیۆن لیتر به‌نزینی به شاسوار عه‌بدولواحید دا، به‌پێی گوته‌ی كه‌سانی شاره‌زا ئه‌و ماده‌یه‌ی كه شاسوار له نووسراوه‌كه داوای كردبوو رێ بده‌ین هاورده‌ی بكات، ئه‌وه ژه‌هر بووه نه‌ك به‌نزین، چونكه به‌نزین كوالێتییه‌كه‌ی به ئۆكتان ده‌پێورێت.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌نزین ئه‌گه‌ر ئۆكتانه‌كه‌ی باش نه‌پاڵێورێت و ماده‌ی ره‌ساس و سیلڤه‌ری زۆر بێت، نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه، به‌ڵام به‌نزینی باش به‌و پاره كه‌مه ناهێنرێته كوردستان، حكوومه‌ت رێی پێدا به‌نزین هاورده بكات، به‌ڵام چونكه هیچ كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو، دیاره هه‌ر قسه‌ی كردووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشتر كه به‌نزینی هاورده كرد و دابه‌شی كرد، ئه‌وكات پێم وابوو ناتوانێ به‌نزینی سلێمانی دابین بكات، سلێمانی رۆژانه پێویستی به سێ ملیۆن لیتر هه‌یه، ته‌نیا ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له سلێمانی سه‌روو 300 هه‌زار ئۆتۆمبێله، جگه له تایبه‌ت و بار و داوده‌زگاكان و بارهه‌ڵگر، كه‌س ناتوانێ رۆژانه سێ ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ سلێمانی دابین بكات، له بۆرسه گران بێت و به نرخێكی هه‌رزان بیفرۆشێته‌وه به شۆفێران، ئه‌وه ته‌نیا قسه‌یه و ده‌كرێت.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوولاَنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت مۆڵه‌تی هێنانی به‌نزینیان پێ بدات، به 475 دینار دابینی ده‌كه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری دا مۆڵه‌تی پێ بدات و له باج و رسووماتیش لێی خۆش بوو، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو.